جوبرائیل (ئه‌یلان) ده‌گه‌یه‌نێته یۆنان
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی یۆنان به‌شداری ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه وتی "فیلمی (ئه‌یلان) له‌فێستیڤاڵی سالۆنیك بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌شداری ده‌كات كه له‌وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه ده‌چێت‌و له به‌شی مافه‌كانی مرۆڤدا كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كات".
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له رۆژی18ی10ی2018 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی 21ی10ی2018 به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه:
http://tafestival.gr/films/
به‌روار: 17/10/2018
673 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|