بە هۆی ڕووداوێکی سەرجادە لە ئیزمیر 22 کۆچبەر گیانیان لە دەستدا
بێجگە لە ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدا، ١٣ کەسیش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لانی کەم ٢٢ کەس، لە نێویاندا منداڵان، گیانیان لە دەستدا کاتێک لۆرییەک لە تورکیا کە هەڵگری کۆچبەران بوو لە جادە لای دا و وەرگەڕا.

لۆرییەک خۆی لە بەر بەستێکی پێش خۆی دا و لە نێو ناڵێکی ئاو کەوت کە ٢٠میتر لە ڕێکی جادە قوڵتر بوو.

ئەو ڕووداوەی یەکشەمە لە ئیزمیر روویدا بەلام روون نیە ئەوانەی گیانیان لە دەستدا خەڵکی کوێن.

رۆژێک پێشتر، ١١ کەس کە باوەردەکرا کۆچبەر بن دوای ئەوە گیانیان لە دەستدا کە ئوتوموبیلەکەیان دوای ڕووداوێک لە یونان ئاگری تێبەربوو.

لۆرییەکە لە شاری ئایدن بۆ ئیزمیر دەچوو کاتێک یەکشەمە ئەو رووداوە هاتە پێش، وەک ئاژانسی ئانادۆڵوو هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرت لۆرییەک کۆچبەرانی بۆ کەنار دەبرد کە لە ئەو شوێنەڕا بۆ دوڕگەی یونان بچن.

بێجگە لە ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدا، ١٣ کەسیش بە بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئاژانسەکە گوتی کە شۆفێری لۆرییەک توانی گیانی ڕزگار بێت و بە پۆلیسی گوت کە دەیەویست خۆ لە ئوتوموبیلیک لادات کە ڕووبەڕووی دەهات.

ئاژانسەکە گوتی دوو منداڵ و دوو کۆرپەش، لە گەڵ ژنێکی دووگیان، گیانیان لە دەستدا.

دادوەران دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و گوتیان شۆفێرەکە دوای چارەسەری پزشکی ڕەنگە بگیرێت.

تورکیا خاڵێکی گەورە بۆ هات و چۆی کۆچبەران لە سوریا و وڵاتانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، و هەروەها ئەوانەی لە وڵاتی خۆرهەڵاتی دوور و ئافریکاڕا دێن.

لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە یەک ملیۆن کۆچبەر چوونەتە نێو یونان.

بەلام ئەو ڕێژەیە لە نەکاو دابەزی دوای ئەوەی یەکیەتی ئەوروپا ڕێکەوتنێکی لە گەڵ یەکتر مۆر کرد کە کۆچبەران بۆ تورکیا بگەڕێننەوە ئەوانەی داخوازیان بۆ پەنابەری نەکرد یان داواکانیان پەسند نەکرا.

سەرەڕای ئەمەش، یو ئێن دەڵێت زیاتر لە ٢٤،٥٠٠ کۆچبەر ئەمساڵ لەتورکیا ڕا بۆ یونان چوونە، کە ١١٨ کەسیان گیانیان لە دەستدا.
دەنگی کوردی ئەمریکا
به‌روار:  14/10/2018
741   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   932
کۆی سه‌ردان:   29264371