لۆری جەژن لەسەر پردی سیرات 😂😂😂
ئەوا لە دیوەخانی شێخ حەبیبی تاڵەبانی دانیشتووین لە کەرکوک. کۆڕ گەرم بووبوو، قسە هاتە سەر نێربازی کە باشە یان خراپە؟!
مەلایەک لەوێ بوو وتی: وەڵا بابم لە کتێبا ئەفەرموێ، ئەگەر یەکێ لەم دنیا سوار مناڵێک ببێت، ئەبێ لەو دنیا بیخاتە سەرشانی و بەسەر پردی سیڕاتا بیپەڕێنێتەوە.
شێخ قادری سیامەنسوریش لە کۆڕەکە دانیشتبوو،
وتی: وەڵا جا ئەگەر وابێ مامە حەبیبم وەکو لۆری جەژنی لێدێت بەسەر پردی سیڕاتەوە.
ڕشتەی مرواری
بهروار: 29/03/2020
1689 جار خوێندراوهتهوه
|