دەوڵەتى تورکیا دەیان سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووسی دەستگیرکرد
پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد و ٧ شاری تردا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی سیاسەتمەداران و رۆژنامەنووس و ٩٠ کەسی دەستگیرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە شاری ئامەد بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دەیان دەرگای ماڵانیان شکاند. پۆلیس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، رۆژنامەنووسان عەبدولڕەحمان گۆک، کیبریە ئەڤرەن و محەمەد شەریف چامچی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد و زیاتر لە ١٠٠ کەسیان دەستگیرکرد.

پۆلیس بە چەکی لولەدرێژ و ئۆتۆماتیکییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەبدولڕەحمان گۆک و خۆی و هاوڕێ میوانەکانیى لە ماڵەکەى خۆیدا بەسەر عەرزدا درێژ کرد و دەستیانکرد بە پشکنینی ماڵەکە. دواتر پۆلیس دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لە گۆک و دەستیان بەسەر ژمارەیەکى زۆر کتێب و گۆڤار و کەلوپەلە رۆژنامەنووسییەکانیدا گرت.

دواتر عەبدولڕەحمان گۆک-یان دەستگیرکرد و لەگەڵ خۆیان بردیان و بەپێى زانیارییەکان ئەو رۆژنامەنووسەیان بردووە بۆ لقی بەرەنگاربووەنەوەى تیرۆر لە بەریوەبەرایەتیى پۆلیسی ئامەد.

هەروەها رۆژنامەنووس سەمیحە ئالانکیوش لە ئیستەنبول لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. بە گوێرەى زانیارییەکان، کە لە دواى دەستگیرکردنى ئەو رۆژنامەنووسەوە بە دەستمان گەیشتووە، پۆلیس بڕیاریداوە ئالانکیوش بگوێزێتەوە بۆ ئامەد.

هاوکات پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی زریپۆشی جۆری تۆما لە بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئامەد کۆبووەتەوە.

دەیان کەس دەستگیرکراون

وەزارەتى ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئامەد ٨٠ کەس، لە ئیستەنبول ٣ کەس، لە وان ٢ کەس، لە شرنەخ ١ کەس، لە ئێلح ١ کەس و لە مێرسین ١ کەسیان دەستگیرکردووە. بە گشتیى پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا لە ٨ شاردا ٩٠کەسی دەستگیرکردووە، بەڵام بەپێى زانیارییەکان زیاتر لە ١٠٠ کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ر.م
فورات نیوز
به‌روار:  09/10/2018
216   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە كە دەگوترێت گەشتیارێكی پاكستانییە و لەلایەن تیمی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە لێيدراوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەربارەی وێ درێژه‌ ...
عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگای پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و بە چالاکانی مانگرتووی وتووە: بە هەڵوێستێکی واتادار و دیرۆکی دەیبینم، کە بە پێشنیاری من کۆتاییتان بە مانگرتنی تام درێژه‌ ...
نابه‌رێكی‌ كورد هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ خراپی‌ دۆخی‌ په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌كان به‌هرۆز بوچانی‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ په‌نابه‌ران درێژه‌ ...
لەبەدواداچونێکی پارتی چەپەکانی ئەڵمانیاو لەبەردەم ئەنجومەنی فیدرالیدا حکومەتی ئەڵمانی پاساوی داخستنی دوو دامەزراوەی ڕۆشنبیری کوردی بەوە دەهێنێتەوە کەپشتگیری لەپارتی کرێکارانی کوردس درێژه‌ ...
ئا: کاوە ڕەش بەریتانیا دوای ئەوەی ژنێك بەمەشروب و دەرمان سەرخۆش دەكەن، بەچوار كەس ‎دەستدرێژی دەكەنەسەرو، كەسی پێنجەمیش دەبێتە تەماشاكەر. ‎دوای ئەوەی دەستدرێژیكاران تۆمەتەكانیا درێژه‌ ...
حەوتووی ڕابردوو ئاگرێک لە ناوچەی نارینگی شاری یەڤلە کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین ئەنبار و شوێنی دیکە لەو ناوچەیە سووتان. ئاتۆلیەکەی سویوان سەعیدیان هونەرمەندی پەیکەرتاشیش یەکێک لەو درێژه‌ ...
شارپرێس: له‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له‌شاری جه‌دده‌-ی سعودییه‌ یه‌كه‌م دیسكۆ كه‌ ناویان لێناوه‌ "قاوه‌خانه‌" كرایه‌وه‌. به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له‌شاری جه‌دده‌ی سعو درێژه‌ ...
لە چەند شەو و ڕۆژی ڕابردوودا سێ تەقینەوە لە ماڵموێ ڕوویداوەو کەرەسەیەکی گوماناویش لە بنکەی پۆلیسی لینشۆپینگ دۆزراوەتەوە. شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لەگەڕەکی ڕۆسەنگۆردی ماڵموێ و لە درێژه‌ ...
لایەنگیری مانەوەی سوید لە یەکێتیی ئەورووپا ١٣،٥% زیادیکردووە لەچاو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپای ٢٠١٤دەدا. ئەوەش بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی بیرۆی ناوەندیی ئامار، کە ٦٢% ی درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە مالموێ تەقینەوەیەک لە بەردەرگای باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ڕوویدا، دواتریش بۆمبێک لە بەردەم یانەیەکی شەوانە تەقییەوە. تەقینەوەکانیش هیچ کوژراو و برینداری لێ نەکەوتووە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   67
کۆی سه‌ردان:   17955407