ئامێرێكی سیخووڕیی سوپای تورك له كۆبانێ كه‌وته خواره‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه سوپای توركیا سنووری ته‌واوی ڕۆژاڤا پێشێل ده‌كات و ئامێرێكی ئاسمانیی كه مه‌به‌ستی سیخووڕی ڕه‌وانه‌ی ئاسمانی كۆبانێ كراوه، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «سوپای توركی داگیركه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕۆژاڤاوه، له‌سه‌ر ته‌واوی هێڵی سنوور به هه‌وڵه‌كانی كردنه ئامانجی هاوڵاتییانی سیڤیل و هێزه‌كانمان، هه‌روه‌ها هێرشی چه‌كداری پێشێلی سنوور ده‌كات. دوایین جار ٦ی تشرینی یه‌كه‌م\١٤ی ڕه‌زبه‌ر ئامێرێكی ئاسمانیی سیخووڕیی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر ئاسمانی كۆبانێ ده‌سووڕایه‌وه، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك كه تووشی بووه كه‌وته خواره‌وه و له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.»
فورات نیوز
به‌روار: 08/10/2018
543 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|