لە رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتنە
هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتن رادەگەیەنن، ئەمرۆ “دوشەممە” لەدژی گرانیو بەرزبونەوەی نرخی خۆراكو كەلوپەلو پێداویستییەكانیان لەچەند شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتن دەستیپێكرد.
ئاوێنە: لەدوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژ لەدوای رۆژ دۆخی ژیانی هاوڵاتیان سەختر دەبێت، لەم چوار چێوەیەدا ئەمرۆ لەچەند شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستانو ئێران مانگرتنو نارەزایەتی دەستیپێكردو بەهۆیەوە دوكانو بازارەكان داخران.
لەلایەكی دیكەوە ئەحمەد مەحمودی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران داوایەكی پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەی كردوە كە لەرۆژی 21 ی ئەم مانگە لەشاری تاران لەدژی سیاسەتی شكستخواردوی حكومەتی ئێرانو فشارەكانی ئەمریكاو بەریتانیا بۆ سەر وڵاتەكەی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
بهروار: 08/10/2018
491 جار خوێندراوهتهوه
|