ناویان داعیش بو، هاتبون ئێمه ببه ن بۆ جه هه نم و خۆیشان له سه ره ڕێدا بچنه به هه شت !
ناوه ڕۆکی وتاری نادیه مورراد براوه ی خه ڵاتی نۆبڵ :

ناویان داعیش بو، هاتبون ئێمه ببه ن بۆ جه هه نم و خۆیشان له سه ره ڕێدا بچنه 
به هه شت ! بانگه شه یان له ده ستی چه پیاندا بووبه په نجه ی شایه تمانی 
ده ستی ڕاست ئاسمانیان نیشان ده دا!
دایکم بۆ سێکسی شه رعی زۆر پیر بوو تامی حۆریه کانی به هه شتی نه ده دا !
ئه یان کوشت ، خوشکه بچوکه کمیان وه کو به رخێکی تازه دانابو، ئه و کچێکی پاکیزه بو، وه کو مریه م که مێک بێ تاوانتر، که مێ کورد تر، وه کو ئاوی 
روون، خوشکم ده بێ ببێته ژنی ئه میری گه وره !
خوا شایه ت بو، ئێمه تفه نگمان نه بو، سرودی (خوایه وه ته ن ) مان ده وت!
خوا شایه ت بو ،ئێمه ئینجانه کانمان ئاو ده دا ، به گوڵه کان گڵمان ده دا، 
خوا شایه ت بو ،هاتن باوکمیان کرد ه دوو که رتی نا یه کسان ، سه ریان بۆ نیشتمان دانا وجه سته یان له ژێر خاک شارده وه که ببێته نه وت !
خوا شایه ت بو ،برا بچوکه میان له ژێر تیشکی هه تاو داناو شایه تمانیان فێر 
ده کرد، ئه ده بوایه بیگوتوایه: خوا مه زنتره !
خوا شایه ت بو ،له گڕی تینویه تیدا گیانی سپارد ! خوا شایه ت بو : ڕه ش بون،
پیاوانێک له سه ر زه وی به رد و ئاگر ،وئێمه له زمانیان تێنه گه یشتین، به ڵام
ره فتاریان !!!پیاوانێک به ریشی درێژ و مێشکی کورت و بڕوای سه خت!
ناویان: دووپشک ، کوله ، مار مێلکه بو! له شکرێک له بۆ گه نو خوری وبڕوا !
ئه وان هاتن ، ئاره زوه کانی منیان کوشت ، ئه وان منیان به (غه نیمه )واته 
ده سکه وت بانگ ده کرد! ئه کاته ئیتر نادیه نه بوم، ئه وڕۆژه کچێک بوم به 
ڕۆحێکی بریندارکه هه ناسه کانم خوێنیان لێ ده چۆڕا !
ئه وڕۆژه درنجێکی زه ریف بوم که له ته ک جیهاندا په یوه ندیم بچڕاندوبو،
له مندا مرۆڤ مردو بوو لاشه یه ک بوم که مۆمیایی هه زار ساڵه ش بێ 
ئه ر زش بو ! ئه و ڕۆژه مه رگێک بوم له ڕۆحیکدا !
پاش ئه وه : ژنێک ده مرد ، ژنێک حا میله ده بو، ژنێک خۆی ده کوشت،
ژنێک هه زار ڕکعت نوێژی زۆره ملێی ده خوێند!
پاش ئه وه :له و ژنانه یکه له ڕه نجدا حامیله بو بن، ژنانێک به س
موفه که ره یان ده ناسی : ڕۆژی یه که می ده سدرێژی. ڕۆژه کانی دوایی ئه و
ئه شکه نجه و عه زاب !
پاش ئه وه : مێژو به دوو خول دا به ش بو، پێش کاره ساتی ڕه ش، دوای 
کاره ساتی ڕه ش ! دوای ئه وه :ژنان یه ک شه قامی سه ر ڕاستیان ده زانی 
شه قامی کۆتا به نه خۆشخانه ی نه خۆشانی ده رونی !!
پاش ئه وه :ژنان یه ک ئاوازیان ده وت : ئه ی مه رگ له کوێت ؟! ژیان
منی کوشت !!
پاش ئه وه : ژنان تابوت بون و کۆرپه له ی سکیان مردووانی هه زار ساڵه!
پاش ئه وه: ژنان هه یکله ێک بون که له ناوه ڕاستی شاردابۆ عیبره تی مێژو
دانرابون !
ئه وڕۆژه هه وا گه رم بو، خوا شایه ت بو، پیاوێک هاوتو منی کوشت ودیسان دۆعا و نزای ده کرد: من دوو باره زیندو ببمه وه !!

(سوپاس بۆ کاناڵی قصر شیرین)
پەیجی فاروق عەزیز
به‌روار:  06/10/2018
775   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   459
کۆی سه‌ردان:   29227620