ئەمریكا پەكەكە و پەیەدەو یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابرد

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی  تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە.
لە راپۆرتەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە، كە لەنێو توركیا بەرەنگاری پەكەكە و لە وڵاتانی دیكەیش بەرەنگاری داعش بوونەتەوە. ئەوەی بۆتە جێی سەرنج ئەمساڵ ئەو گوزارشتانە لە راپۆرتەكەدا لابراون كە "توركیا یەپەگە وەك باڵێكی پەكەكە دەبینێت".
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە بەشی "ئەو دەوڵەتانەی سپۆنسەری تیرۆر دەكەن"دا ئێران، سوودان، سووریا‌ و كۆریای باكوور خراونەتە لیستی "سپۆنسەرانی تیرۆر".
لە راپۆرتەكەدا بانگەشەی ئەوە كراوە كە سەرباری ئەوەی كۆریای باكوور بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە لە ناوچەكە و دراوسێیەكانی دەكات هەروەها لە سنووری وڵاتانی دیكەیش بۆسە دەنێتەوە.
لەبارەی ئێرانیشەوە لە راپۆرتەكەدا هاتووە "ئێران كە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە وەك پشتیوانی تیرۆر دیاریكراوە، جگە لە حزبوڵڵا لوبنان و گرووپە تیرۆریستییەكانی غەززە هەروەها بە پشتیوانیكردنی گرووپە جیاجیاكان لە سووریا و عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ش بەردەوام بووە لەو چالاكییانەی پەیوەندیدارن بە تیرۆر".
به‌روار:  21/09/2018
1340   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   776
کۆی سه‌ردان:   29251978