ڤیدیۆی کوژرانی 5 سەرباز و چەتە لە عەفەرین
لەعەفرینی داگیرکراو لە درێژەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانان چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲سەرباز و ۳ چەتەی سەر بە تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتی ۲۰ی ئەیلولی ۲۰۱۸ شەڕڤانەکانیان لە عەفرین دژ بە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی چالاکییان ئەجام داوەتەوە و گورزی قورسیان لێداون.

ناوەندەکە ئاشکرای کردوە: "لە چوارچێوەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، لە نێوان گوندەکانی خاڵتە و کوبلێ سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین، ماشێنێکی سەربازی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا، کە ژمارەیەک سەربازی دەگواستەوە، لە لایەن شەڕڤانانەوە کراوەتە ئامانج، لە ئاکامیدا ۲ سەرباز کە یەکێکیان پلەی ئەفسەری هەبووە کوژراون و زیانیش بە ماشێنەکە گەیەندراوە.
هاوکات لە سەر ڕێگای نێوان ڕاجۆ و ماباتا، شەڕڤانان ماشێنکی تاقمە چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیایان کردوتە ئامانجی چالاکییەکیان و بەهۆیەوە ۳ چەتەی سەرنشینی کوژراون و زیانیش بە ماشێنەکە گەیەندراوە و ۳ چەکی کڵاشینکۆفیش دەستیان بەسەرا گیراوە. 

یەپەگە ناسنامەی چەتە کوژراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندوە:

 خالد راغب خەکی شاری حەمای سوریا

علی ئەلبەرهوم خەڵکی شاری حمسی سوریا

خڵوف ئەلغوتانی خەڵکی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی سوریا

هـ.هـ

فورات نیوز

سەیری ڤیدیۆکە بکەن
به‌روار:  21/09/2018
673   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   276
کۆی سه‌ردان:   29231713