کۆمۆنەکانی سوید 24 هەزار خانوو بەکرێ دەگرن بۆ هاوڵاتیان
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە.

ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموونە ئەو خانووانەی لە لایەن کۆمۆنەکانەوە بەکرێ دەگیران بۆ هاووڵاتیان نزیکەی ١١ هەزار خانوو بوون. بەڵام ئەو ڕێژەیە ئەمساڵ ٢٤ هەزار بوو. جاران زیاتر ئەو کەسانەی کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبوو پێویستیان بە یارمەتی کۆمۆن بوو، بۆ دیتنەوەی خانوو. ئێستا ئەو کەسانەش کە داهاتی کەمیان هەیە و هیچ پەیوەندییەکیان لە بازاڕی خانووبەرەدا نییە داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن. 

موحەمەد حەبەش چوار ساڵە لە سوریەوە هاتووەتە سوید و دەڵیت لە زۆر جێگا خۆم ناونووس کردووە و بە بەردەوام لە ئنتێرنێت بە دوای خانوودا دەگەڕێم.

ئێستا موحەمەد جێگایەکی نووستنی پێ دراوە و داوای یارمەتی لە کۆمۆن کردووە، تاکوو خانوویەک پەیدا بکات.

 هەرچەندە لێکۆڵینەوەیەکی دەستگەی خانووبەرە (Boverket) نیشان دەدات کەمتر لە ١٠ لەسەدی ئەو کەسانەی لە لایەن کۆمۆنەوە خانوو پەیدا دەکەن خانووەکە دەکرێت بە ناوی خۆیانەوە. بەڵام گرفتەکە ئەوەندە بەرچاوە، بە بڕوای ئانا گرانات هانسۆن لە زانکۆی (Kungliga Tekniska högskolan) لە ستۆکهۆڵم کەسانی زیاتر پێویستییان بە یارمەتی کۆمۆن دەبێت. نە تەنیا کەسانی تازە هاتوو بەڵکو گەنجان و هەروەها ئەو کەسانەش کە بە هۆی داشکانی نرخی خانوو، خانووەکانیان لە دەست دەدەن پێویستییان بە کۆمۆن دەبێت بۆ دابین کردنی خانوو. ئەگینا یان دەبێ لەگەڵ کەسانی دیکە خانوو دابەش بکەن و لە جێگای تەسک بژین، یان بێ ماڵ و خانوو بمێننەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  20/09/2018
845   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   944
کۆی سه‌ردان:   29255805