خۆکوژی ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن لەشاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا(اسلام آباد غرب)
مالمۆکورد

ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربەندەری خوزستان لەڕێی پەت هەڵخستن بۆ خۆی کۆتایی بەژیانی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هاوژینی ناوبراو پاش دیتنی ئەو ڕووداوە ،هەڵدێت وخۆی بزر دەکات و تائێستە چارەنووسی ناوبراویش نادیارە.

جێگەی باسە ناوبراو کارمەندی شارەوانی سەربەندەر بووە و هاوسەرەکەیشێ شۆفیری هەمان شارەوانییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  20/09/2018
565   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   262
کۆی سه‌ردان:   29252912