کێلی گۆڕى هەریەک لە شاعیران سالم و کوردی و ئەمین زەکی بەگى مێژوونووس لە سلێمانى شکێنران
کێلی ئارامگەى هەردوو شاعیرى بەناوبانگ سالم و کوردی لە گردى سەیوانى شارى سلێمانى شکێنراون و چاکنەکراونەتەوە.

هاوکات ئارامگەى مێژوونوس و کەسایەتی کورد ئەمین زەکی بەگە لەهەمان گۆڕستان، کە  بەهەمان شێوە کێلەکانیان شکێنراوە.

پەیامنێری ئێن ئار تی لەگەڵ کامەران سوبحانی نوسەر چووە گردی سەیوان لە ناوجەرگەى شارى سلێمانى، کە ئارامگەى زۆرێک لە شاعیرو نوسەرو رۆشنبیری کۆچکردووی کوردی لێیە، دوای ساڵانێکی زۆر لەمانەوەیان بەشێک لە کێلەکانیان شکێنراون و تا ئێستا چاکنەکراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی دەڵێت نازانن چ دەستێک لەپشت شکاندنی کێلى گۆڕى کەسایەتى و شاعیرانى بەناوبانگى کوردەوەیە و گومانیشیان لەھەر کەس ھەبێت ھێزە ئەمنیەکانی لێئاگادار دەکەنەوە تا دەستگیریان بکەن.

بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانى دەڵێت کێلى گۆڕى ئەو شاعیرو کەسایەتیانەی تێک شکێنراون نۆژەندەکەنەوە.

گۆڕستانى گردى سەیوان لە سلێمانى بەوە ناسراوە کە شوێنى ناشتنى شاعیر و نوسەر و زانا و کەسایەتییە دیارەکانە، بەڵام لە ئێستاشدا کێلى گۆڕى بەشێک لەو شاعیر و کەسایەتیانە شکێنراون و هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ چاککردنەوەیان.

ئێن ئاڕتی
به‌روار:  18/09/2018
1222   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   333
کۆی سه‌ردان:   29254042