دەرچوانی کورد بوون بە 6 پەرلەمانتار لە سوید
ئامینە کاکە باوە، لەسەر لیستی پارت چەپ کورسی پەرلەمانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو مسۆگەر کردەووە.
کاکە باوە هەرچەند لە کارتی هەڵبژاردندا لە ژمارە هەشتدا بوو لەسەر لیستی پارتی چەپ و ئەم ئاستەش سەرەتا زەحمەت بوو بۆ هاتنە ژوورەوە.
بەڵام ئا لە پاش سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خوێستێدت ئامینە کاکە باوە زۆرترین ژمارە و گەورەترین ڕێژەی دەنگی لە شارەوانی و هەرێمی ستۆکهۆڵم بەدەست هێنا لە نێو ئەو پەرلەمەنتارانەی پارتی چەپدا كە لەم خولە تازەیەی پەرلەماندا نوێنەرایەتی شار و هەرێمی ستۆكهۆڵم دەكەن. کاکە باوە بەتەنها و لە ڕێگەی نیشانەکردنی ناوەکە لەسەر کارتی دەنگدان ٣٥٩٧ دەنگی هێناوە.
لەم نزیکانەدا بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید چاوپێککەوتن لەگەڵ سەرجەم ئەو ئەندام پەرلەمانە دەرچووانەی پەرلەمانی سوید کە بەڕەچەڵەک کوردن ئەنجام دەدات.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 17/09/2018
892 جار خوێندراوهتهوه
|