بە خاکسپاردن و ماڵئاوایی هاوڕێ و دۆست ی نەتەوەکەمان، رەوانشاد "تیم بوورک لە بەریتانیا
هاوڕێیانی ئازیز، 
بۆ ئاگادریتان سبەئ، رۆژی سێشەممە، رێوڕەسمی بە خاکسپاردن و ئاهەنگی ماڵئاوایی هاوڕێ و دۆست و دڵسۆزی نەتەوەکەمان، رەوانشاد "تیم بوورک"ی بە رەچەڵەک بەریتانی و بە رۆح و دڵ کورد و کوردستانی، لەم کات و ناونیشانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت.
هاوڕێی ئازیزمان، تیم بوورک، یەکێک بوو لە دڵسۆز و خەمخۆرەکانی گەلەکامان و لە زۆربەی خۆپیشاندان و رێپێوان و گردبوونەوەکانی بۆ بەرگریی لە کورد و کوردستان، ئامادە و بەشداربووە و چەندەها شەو و رۆژی ژیانی بەخشیی بە نەتەوەکەمان، جگە لەوەی تیم، کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ هاوکاریی و پشتگیریی لە سینەماکار و فیلمسازی کورد، چەندساڵێک لەمەوبەر پێکەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی سینەمای کوردیدا، بە هاوکاریی و پشتگیریی تیم، "کوردیش پۆپ ئاپ سینەما"مان دامەزراند لە شەقامی پۆرتۆبیللۆ لە لەندەن، شایانی باسە هاوڕێ و خووشکی ئازیزم، شیرین سائیب، رۆڵێکی گرنگی بینی لە رێکخستن و بەرێوەچوونی ئەم پرۆژە ناوازەدا، هەروەها رەوانشاد "تیم"، رۆڵێکی بەرچاو و دڵسۆزانەی هەبوو لە پشتگیریی و بەرەوپێشەوەچوونی "فێستیڤاڵی فیلمی کوری لە لەندەن"، چەندەها شەو و رۆژی لە سەرما و سۆڵەی لەندەن و هۆڵە سارد و سڕەکانی لەندەن لەگەڵدا بەسەربردین بۆ گەشەکردن و سەرکەوتنی فێستیڤاڵەکە.
زۆرێکی تر هەن لە هاوکاری و پشتگیریی "تیم"ی خۆشەویست کە لە داهاتووییەکی نزیکدا بڵاوی دەکەمەوە.
هەر بەڕێزێک پێیخۆشە بەشداریی رێوڕەسمی بە خاکسپردنی ئەم مرۆڤە مەزن و مرۆڤدۆست و ئازادیخوزە بکات، با بفەرمووێت بۆ بەشداریی ماڵئاوایی ئەم هاوڕێ ئازیزەمان.

1:50 Outside Oporto cafe Golbourne rd.
3pm West London Crematorium, Kensal green.
5pm - Tabernacle Powis Sq.
عەتا موفتی


به‌روار:  11/09/2018
191   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کۆچی دوایی خاتوو (حەمديه ئەحمەد محەمەد هاوسەری کاک عەلی مەجید ) کە خەڵکی دەربەنديخانە، لە كارلسكرۆنه له باشووری سويد بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە . گیانی شاد و جێگای بەهەشتە. 2019.1.13 درێژه‌ ...
پرسەی خوالێ خۆش بوو حاجی عەلی شیشەی باوکی کاک ڕەحمان شیشەیی لە ترێلەبۆری یە. ڕۆژی شەممە 2019.1.12 کات 13.00 - 17.00 شوێن بارەگای ABF ئەدرەس Gasverksgatan 3b 231 42 Trelleb درێژه‌ ...
پرسەی خوا لێخۆش بوو مامۆستا عومەر باوکی مامۆستا زانا لە مالمۆیە. پرسەی پیاوانە ڕۆژییەکشەممە 2019.1.13 کات 02.00 - 05.00 پاش نیوەڕۆ شوێن کۆمەڵەی کوردی مالمۆ celsiusgatan 31 درێژه‌ ...
بەخاک سپاردن و پرسەی دیار مەسعود سندی لە مالمۆ 😭😭😭 بەخاک سپاردنی تەرمی جوانەمەرگ (دیار مەسعود حەسەن سندی ) برازای فەرهاد حەسەن سندی کە بە نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی 11 ساڵید درێژه‌ ...
خانوویەکی چوار ژووری لەمالمۆ هەیە بۆ کرێ بەدەستی دوو. خانووەکە قاتی یەکەمە لەم ئەدرەسەی خوارەوە Soprangatan3, Malmö پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبێلەوە 0701404968 هەموو ئاگا درێژه‌ ...
یوتوب کەناڵێکی مالمۆکوردی داخست ماڵپەڕی مالمۆکورد چەندین جار کۆنتۆکانی لە ڤیمیۆ و فەیسبووک ویوتوب داخراوە، کە ڕەنج و ماندووبوونیکی زۆری سووتاندووین و ، کە بەسەدان ملیۆن لایک و کۆ درێژه‌ ...
خۆپیشاندانی مالمۆ بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا LÖR, 22 DEC KL. 14:00 Sankt Johannesplan, SE-214 21 Malmö Rådmansgatan 20 درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   247
کۆی سه‌ردان:   17558346