ئەمریكا ئیدانەی هێرشەكەی ئێران بۆسەر کۆیە کرد
نەوا

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی ئەمریكا، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی ئێرانی كردوە بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی-یە:

رۆژی 10-9 مایك پێنس جێگری سەرۆك قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عیراق كرد.
مایك پێنس جێگری سەرۆك ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەم دواییەی ئێرانی كرد بۆسەر هەرێمی كوردستان وەك هەوڵێك بۆ هەڕەشەكردن و نانەوەی ناسەقامگیری لە نزیكترین دراوسێ.
هەردوو سەركردە گفتوگۆیان لەبارەی هەڵوێستی كورد بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق كرد و هاوكات هاوبەشی ستراتیژی نێوان كورد و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایان دووپاتكردەوە.
لەلایەن خۆیەوە بارزانی سەرۆك وەزیران پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە شەڕی دژ بە داعش نیشاندا و ئاماژەشیان بەوەكرد كە هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو وڵاتدا پێویستە بۆ سودبینین لە سەركەوتنی هاوبەش لە شەڕی دژ بە تیرۆر لە عیراقدا.
مایك پێنس جێگری سەرۆك پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیران كرد سەبارەت بە كۆمەڵێك دەستپێشخەری بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی ئایین لە هەرێمی كوردستاندا، هەروەها سەركردەكان هاوڕابوون لەسەرئەوەی لە نزیكەوە كاربكەن بۆ هاوكاریكردنی كۆمەڵگە ئاینییە چەوساوەكان تاوەكو بگەڕێنەوە سەر زێدی رەسەنیان.
به‌روار:  11/09/2018
692   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   391
کۆی سه‌ردان:   29254484