ئێعدامی دوو پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان(حدکا)
مالمۆکورد

دوو پێشمەرگە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە کاتێکدا بریندار بوون ،لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە ورمێ ئێعدام کراون.

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان (حدکا) ڕۆژی یەکشەممە ۱۸ی خەرمانانی ۹۷ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە دوو پێشمەرگەی ئەم حیزبە پاش بریندار بوون ، کەوتوونەتە دەست هێزەکانی سپای پاسداران وئێعدام کراون.
ناونیشانی ئەم دوو پێشمەرگەیە، ” ئەحمەد شەباب وناسر عەزیزی”هەردوو خەڵکی مەهاباد، کەلەڕێکەوتی ۲۰ی گەلاوێژ لە تێهەڵچوونێکدا لەگەڵ سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشین برینداردەبن و ودەکەونە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران و هەر بە برینداری ئێعدام کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  11/09/2018
1017   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   366
کۆی سه‌ردان:   29254437