ڕەنگە کریستەرشۆن ببێتە سەرۆکوەزیرانی سوید
زۆر ناوهێنانی دین و کولتوور وەک هەڕەشەی لەسەر لەناوچوونی نەتەویی و سڕینەوەی ناسنامە هۆی هەڵکشانی دەنگەکانی پارتی دیموکرتەکانی سویدە نەوەک پرسی ئابووری.

ئەمە لێکدانەوەی مامۆستای زانکۆی لینشوێپینگ خالید خەیاتی بوو کە ئەمشە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید بۆ شیکاری کردنی هەڵبژاردنەکانی سوید ئاماددەبووە.

خەیاتی یەکێک هۆکارەکانی لاوازبوونی پارتی سۆسیالدیموکراتەکانی لەم هەڵبژاردەن بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە پارتی ژینگەی چەندین قیرانی سیاسییەوە لەو پارتە ڕوویداوە و ئەوەش کاریگەری کردۆتە سەر خوودی پارتی سوۆسیالدیموکراتەکانەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەش دەکات کە پارتە نەرینییەکان پێویسیان بە نوێکاریی هەیە.

هەتاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کە لە کۆی ٦٠٠٤ بنکەی دەنگدان دەنگی ٥٧٥٠ بکە ژێمێردراوە، دەنگی پارتە سیاسەییەکانی بەم شێوەیەیە.

پارتی چەپ: %٧،٩

پارتی سۆسیالدیموکراتەکان %٢٨،٣

پارتی ژینگە %٤،٤

پارتی ناوەڕاست %٨،٦

پارتی لیبراڵەکان %٥،٥

پارتی مۆدێراتەکان %١٩،٨

پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان %٦،٤

پارتی دیموکراتەکانی سوید % ١٧،٧

 گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  10/09/2018
1212   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   846
کۆی سه‌ردان:   29252384