ناو و وێنە شەهیدانی هێرشەکەی سەر کۆیە
ە ئەنجامی هێرشێکی موشەکیی حوکمەتی ئێران بۆ سەر قەڵای دیموکرات (بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان- حدک، لە کۆیە) ١٥ ئەندامیان شەهیدبوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش برینداربوون، حدک ناوی شەهیدەکانی بڵاوکردەوە.

شەوی ڕابردوو پاش هێرشە قورسەکەی حکومەتی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هەر دوو حزبی دیموکراتی کوردستان- حدک، و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- حدکا، 'حدک' ناو و پلەی حزبی ١٣ لەو شەهیدانەی بڵاوکردەوە.

ناوی و پلەی حزبی ئەو شەهیدانە بەم شێووەیە ڕاگەیەندراوە:

١ کەریم مەهدەوی(کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزب

٢
 ئیبراهیم ئیبراهیمی (برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزب


٣ نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزب

٤ رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزب

٥ سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حزب

٦ هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حزب

٧ عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حزب

٨ کەریم رەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حزب

٩ هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حزب

١٠ پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە

١١ جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە

١٢ مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە

١٣ محەممەد حەسەنپوور، تێکۆشەری دێرین و ناسراوی حزبی دیموکراتی کوردستان کە بە هۆی توندیی برینەکانی شەوی ڕابردوو گیانی لە دەست دا

لە بەردەوامیشدا حدک رایگەیاندووە: دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- حدکا، لە فێرگەی ئەم حزبە کە هاوکات لەگەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی شەهید بوون و هێشتا ناوەکانیان بە رەسمی رانەگەیەندراوە.

هەروەها دوو لە پێشمەرگەکانی حدک بێسەروشوێنن و هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارەیانەوە لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  10/09/2018
709   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   477
کۆی سه‌ردان:   29233021