ئەمڕۆ کوردی سوید دەتوانن لە هەولێر دەنگ بدەن
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هاوڵاتیانی سویدی دەرەوەی وڵات دەست پێدەکات و هاوڵاتیانی سویدی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە شاری هەولێر دەنگ بدەن.

 ئەمساڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سوید ١٤٩ هەزار کارتی دەنگدانی ناردووە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین و هاوڵاتیان دەتوانن لەمڕۆوە لە ٢٤٨ سەفارەت و کونسولخانە و لقەکانی کونسولخانەکان لە سەرانسەری جیهان دەنگ بدەن.

لقی کونسوڵخانەی سوید لە هەولێر یەک لەو کونسوڵخانانەیە کە دەرگای بەڕووی هاوڵاتیانی سویدیدا دەکاتەوە تا بتوانن بەشداری دەنگدان بن. عەونی عەلی کە هاوڵاتییەکی سویدییە و ئێستا لە کوردستان دەژی، یەک لەو کەسانەیە بەشداری دەنگدان دەکات. ئەو دەڵێ بەردەوام چاودێری ڕۆژەڤ و ڕەوشی سیاسی سوید دەکات. بەلاشییەوە گرینگە وەک هاوڵاتییەک بەشداری لە پرۆسەی سیاسی وڵاتدا بکات.

 شایانی باسە لە دوایین هەڵبژاردنی گشتیدا رێژەیەکی کەمی هاوڵاتیانی سویدی دەرەوەی وڵات لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریان کردووە. لە دوایین هەڵبژاردندا ئەو رێژەیە ٣٢ لەسەد بووە. بە بەروارد بە رێژەی بەشداربوونی گشتی کە سەدا ٨٥،٨ بووە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  16/08/2018
1144   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   585
کۆی سه‌ردان:   29229967