ئه‌ردۆغان: "ئامانج ترێ خواردن نییه‌، لێدانه‌ له‌ باخه‌وان"
ئه‌نقه‌ره‌ - AA

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رایگه‌یاند "هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه‌ له‌ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ باجی جددی داوه‌. ئامانج لێره‌دا خواردنی ترێ نییه‌، به‌ڵكو لێدانی باخه‌وانه‌كه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكرێت شكاندنی ددانی باخه‌وانه‌كه‌یه‌. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن ئه‌وه‌یه‌".

له‌ نیوه‌ڕۆخوانێكدا كه‌ له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ به‌شداربووانی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزان ئامادەكرا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و روونكردنه‌وه‌ی گرنگی دا.

سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پێشهاته‌كانی دراوی بیانی هیچ بنه‌مایه‌كی ئابووریی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ هێرشه‌ بۆ سه‌ر توركیا و هه‌موو ئه‌وه‌ ده‌زانن و گوتی: "له‌ جیهاندا رێكخراوێكی بازرگانی جیهانیی هه‌یه‌. كاتێک ته‌ماشای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر ئایا له‌ دوور و نزیكه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوی بازرگانی جیهانیه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ناتوانیت بڵێیت 'من كردم بوو'. هێنده‌ی ده‌خوازیت ببه‌ سه‌رۆك، چی ده‌بیت ببه‌. ئێواره‌ بخه‌وه‌، به‌یانی هه‌ستایت و پاشان ناتوانیت بڵێیت 'ئه‌وه‌نده‌م باج خسته‌ سه‌ر پۆڵا'. به‌رده‌وامێك شایه‌نی باسه‌. وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو حساباتێك ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌وه‌ش هه‌نگاو ده‌نێن. پاشان ئایا شتێك ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌كان به‌ناوی متمانه‌؟".

سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ لایه‌ك ده‌بیته‌ هاوبه‌شی ستراتیجی له‌ لایه‌كیش قاچی هاوبه‌شه‌ ستراتیجییه‌كه‌ت ده‌شكێنیت. له‌ لایه‌كیش له‌كاتێكدا له‌ ئه‌فغانستان هه‌مووان ده‌ڕۆن، له‌گه‌ڵی ده‌مێنیته‌وه‌ له‌ سۆماڵ له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌مێنیته‌وه‌. دواتر دێیت و له‌ پشته‌وه‌ له‌ هاوبه‌شه‌ ستراتیجییه‌كه‌ت ده‌ده‌یت. شتی له‌و جۆره‌ قبووڵ ده‌كرێت؟ ناكرێت ئێمه‌ به‌مانه‌ بڵێین باشه‌".

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه‌ کە ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ دووچاری بوون په‌یوه‌ندی به‌ قه‌یرانی 1994، 2001 و 2007ه‌وه‌ نییه‌ و گوتی: "له‌ راستیدا رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی ته‌واو جیاواز بووینه‌ته‌وه‌".

سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان به‌م جۆره‌ درێژه‌ی به‌ قسه‌كانیدا:

"هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه‌ له‌ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ باجی جددی داوه‌. ئامانج لێره‌دا خواردنی ترێ نییه‌، به‌ڵكو لێدانی باخه‌وانه‌كه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكرێت شكاندنی ددانی باخه‌وانه‌كه‌یه‌. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن ئه‌وه‌یه‌".

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه‌، مه‌به‌ست له‌م گه‌مه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ سه‌ربه‌ توركیا دابنه‌وێنن و گوتی: "به‌پشتیوانی و یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان ده‌توانین له‌م هێرشانه‌ به‌ڕوو سووری رزگارمان بێت".
به‌روار:  13/08/2018
329   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
K24 - هه‌ولێر: دادگای شاری لیسته‌ر له‌ به‌ریتانیا، سزای زیندانیكردنی بۆ سێ گه‌نجی كورد ده‌ركرد، كه‌ به‌ ئه‌نقسه‌ت و بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی بیمه‌ (تأمین)، ئاگریان له‌ ماركێته‌كه‌یان درێژه‌ ...
گوزەرێك بەنێو دوا ساتەکانی ژیانی جەمال نەبەزدا سەروەر عەبدوڵڵا سەرەتا لە بەرەبەیانی ٨/١٢/٢٠١٨ کاتژمێر٩:١٠ زانای گەورەی کورد دکتۆر جمال نەبەز کۆچی دوایی کرد و بە جەستە لێم درێژه‌ ...
لەیلا گیوڤەن لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٥ی سەرماوەزەوە دەستى بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کردووە و ماوەى ٧٥ رۆژە لە مانگرتنەکەیدایە. مانگرتنى بێسنووری زیندانیانى تریش لە ٣٧هەمین درێژه‌ ...
دەبێت ساڵانە ٥٠٠ پزیشک دابمەزرێت تا ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە کە بەهۆی خانەنشینبوونی پزیشکە بەتەمەنەکانەوە دروست دەبێت ئەمەش بەپێی داتاکانی بیرۆی ناوەندیی ئامار (Statistiska centr درێژه‌ ...
(سبەی): ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له‌ رۆژێكی‌ وه‌كو ئه‌مڕۆدا (20ی‌ كانونی‌ دوه‌م) سوپای‌ توركیا و چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا كه‌ لایه‌نگری‌ توركیا بون، هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری‌ عه‌ درێژه‌ ...
رووداو - سوێد پزیشكێكی كوردی سوێدی بە پرۆفیسۆرێكی سوێدی دەڵێت: بەتەمام دڵێكی دەستكرد دروستبكەم. پرۆفیسۆرەكە پێدەكەنێ و دەڵێ: "ئەوەی تۆ دەیڵێی مەحاڵە و بە تۆ ناكرێ". هەمان پزیشك درێژه‌ ...
پەرلەمانتاران متمانەیان دایەوە بە ستێفان لوێڤێن سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان، تا بەردەوام بێت وەک سەرۆکوەزیری سوید. بەپێی دەنگدانەکە ١١٥ پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵی دا، کە لە پار درێژه‌ ...
چاوەڕوان دەکرێ نزیکەی 8000 پەنابەر بگەنە سوید. درێژه‌ ...
مالیزیا هه‌وڵێكی‌ به‌ قاچاخبردنی‌ كۆچبه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌ پۆلیسی‌ مالیزیا هه‌وڵێكی‌ به‌ قاچاخبردنی‌ 34 كۆچبه‌ر له‌و وولاَته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا و نیوزله‌ندا پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌. درێژه‌ ...
رووداو - دهۆک لە كۆمەڵگەی ئازادی سەر بە شارۆچكە سەرسەنكی دهۆك، بەهۆی گڕگرتنی فڕنێكی نان دروستكردنەوە سێ‌ كەس سووتان "كە مامێك‌ و دوو برازان". بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   68
کۆی سه‌ردان:   17562256