شەهید بوونی 6 پێشمەرگەو کوژرانی 12 سەربازی ئێرانی لە شەڕەکەی شنۆ

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) شەهید بوونی شەش پێشمەرگەی حزبەکەی لە شەڕەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نزیک شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی "حدکا رایگیاند"، لە درێژەی کاروچالاکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رۆژهەڵات، شەوی هەینی لەسەر شەممەی ڕابردوو ژمارەیەک پێشمەرگە لە کاتی ئاڵوگۆڕی شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکەی ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشینی شنۆ، کەوتوونەتە کەمینی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە و شەڕێکی قورس ڕوویداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا تا نیزیک کاتژمێر ٦ی بەیانی درێژەی کێشاوە و خەسارەتێکی گیانیی بەرچاو بەر دوژمن دەکەوێت، بە پێی زانیارییەکان رێژیم ١٢ کوژراو و ٨ برینداری لەو شەڕەدا هەبووەو لە بەرامبەردا  شەش پێشمەرگە شەهید کران.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە تێکهەڵچوونی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە شاخاوییەکانی شنۆ

لە درێژەی کاروچالاکی و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رۆژهەڵات، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی ئاڵوگۆڕی شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکەی ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشینی شنۆ، شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی گەلاوێژ، کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی بەهۆی راپۆرتی جاش و سیخوڕ و جاسووسەکانەوە، لە سێ لاوە دەکەونە کەمینی هێزێکی زۆری جاشە خۆفرۆشەکان و سپای پاسدارانەوە و لە هەموو لایەک ئاگرباران دەکرێن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هاوکات مۆڵگەکانی رێژیم لە دوورەوە و هەروەها تۆپخانەیەکی بەرفراوان لە هەموو لایەکەوە شوێنی هاتوچۆی پێشمەرگەکان ئاگرباران دەکەن و شەڕێکی قورسی نابەرامبەر دەست پێ دەکات.

رۆڵە ئازا و گیان لەسەر دەستەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر بە خێرایی بەرەنگاری هێزی زۆری پۆشتە و پەرداختی رێژیم دەبنەوە. شەڕ تا دێت گەرمتر و بەرفراوانتر دەبێت بە جۆرێک کە پاش هاتنەدەستی ئازایانەی پێشمەرگە و شەڕێکی فیداکارانە و خوێناوی،هێزی دوژمن لە قۆڵێکەوە پاشەکشەی پێ دەکرێ و مەیدانی هەڵسووڕانی پێشمەرگە بەرفراوانتر دەبێ بە شێوەیەک کە پێشمەرگەکان بەسەر دوژمندا زاڵ دەبن و رێگای هەڵسووڕانی خۆیان مسۆگەر دەکەن. 

ئەو شەڕە تا نیزیک کاتژمێر ٦ی بەیانی درێژەی کێشاوە و خەسارەتێکی گیانیی بەرچاو بەر دوژمن دەکەوێت، بە پێی زانیارییەکان رێژیم ١٢ کوژراو و ٨ برینداری لەو شەڕەدا هەبووە. دوژمن دەسبەجێ بۆ داپۆشینی خەسارەتی خۆی بە ماشینی داپۆشراو و هێلی کۆپتێر، کوژراو و بریندارەکانی بۆ ورمێ گواستووەتەوە.

لەو شەڕە نابەرامبەر و خوێناوییەدا بە داخ و کەسەرێکی گرانەوە ٤ پێشمەرگەی گیانفیدا بە ناوەکانی: عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەممەدزادە، عەبدولواحید سوهرابی و ئیسماعیل ئێران مەنش، گیانی ئازیزیان بەخت دەکەن و پەیوەستی کاروانی شەهیدانی کوردستان دەبن، کە سێ کەس لەو هاوڕێیانە بریندار بوون و بە هۆی نەبوونی دەرەتانی گواستنەوە و قورسیی برینەکانیان بە نارنجۆکی دەستی گیانی خۆیان فیدای نیشتمان کرد و دوو پێشمەرگەی ئازا و گیانفیدای شاریش لەو شەڕەدا بە ناوەکانی: عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپوور، وێڕای چوار هاوڕێکەی تر چوونە ریزی کاروانی شەهیدان و هەروەها دوو پێشمەرگەی تریش بریندار بوون. 

باقیی پێشمەرگەکان پاش ماڵاوایی لە شەهیدان سوێندی وەفادارییان بۆ دووپات کردنەوە و درێژەیان بە مەئموورییەتی خۆیان دا.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

سپی نیوز

به‌روار:  13/08/2018
212   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
فۆتۆ: 14کاتژمێر پێش ئێستا 22757 جار خوێندراوەتەوە Spara Dela1 لێدوانەکانی ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەبارەت بە پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتووی ئەوروپی بۆ بەرپەر درێژه‌ ...
دوو گەنج لە ھاڵۆنبێرێن لە باکووری ستۆکھۆڵم دوێنێ تەقەیان لێکرا و ئەم بەیانییە بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە ھەردووکیان گیانیان لە دەستدا. بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید چووە شوێنی ڕووداوە درێژه‌ ...
10 هه‌وڵی‌ به‌ قاچاخبردنی‌ كۆچبه‌ران پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌ ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ چه‌ندین وولاَت به‌ هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیا لایه‌نی‌ كه‌م 10 هه‌وڵی‌ به‌ درێژه‌ ...
‌پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی دوێنێ لە پێشانگایەکی‌ فرۆشتنی‌ ئوتومبێل هاوڵاتییەکیان بریندارکرد، مام و برازای یەکترن و بە هاوکاری پۆلیس و ئاسایش ویستویانە ئەو درێژه‌ ...
لە زیندانی ناوەندی سنە، ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک لە سێدارە درا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک ژنێک بە ناوی شەرارە ئەلیاسی لە زیندانی ناوەندی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ل درێژه‌ ...
هەنگاو: شەوی ڕابردوو مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتەش لەماوەی کەمتر لە هەشت مانگدا لانیکەم ٣٣ مێرمنداڵ و منداڵ لە کوردستان کۆتاییان ب درێژه‌ ...
بەرەبەیانی ئەمرۆ بەلەمێکی کۆچبەران له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلیی سەر بە پارێزگای ئیزمیر ژێر ئاو کەوتووە و لە ئێستا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سەرقاڵی رزگارکردنی سەرنشینەکانن. ب درێژه‌ ...
ڕاپۆرته‌ هه‌واڵ له‌ هۆڵه‌نداوه‌: دیداری ڕۆژی فلمی کوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو ڕۆژی 10-11-2018 یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له‌ هۆڵه‌ندا، له‌ هۆڵی یانه‌ى کوردى "میدیــــ درێژه‌ ...
(سبەی): ئەمڕۆ (11)ی نۆڤەمبەر، (100) ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمدا کە بەهۆیەوە ملیۆنان کەس کوژران. لە پاریسی پایتەختی فەڕنسا بە بۆنەی تێپەڕبونی (100) سا درێژه‌ ...
لە ناوچەی شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵیان خنکاند و زێڕ و پارەکەشیان بەتاڵان برد. ئاژانسی هەواڵی هاوا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   90
کۆی سه‌ردان:   17377305