لیرەی تورکیی زیاتر دابەزی
بەهای لیرەی تورکیی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی سات بە سات کەمتر دەکات و ئابووریی تورکیا بەرەو داڕمانی تەواوەتیی دەبات.
بەھای لیرهی تورکیی سات بە سات ڕوو له دابهزین دهكات و ئەمڕۆ دۆلارێکى ئەمریکى بوو بە ٢٢. ٧ لیرەى تورکیی، له سهرهتای ئهم ساڵیشهوه لیرە ٤٠% ی بهھای خۆی لهدهستداوه.
ئەردۆغان-ی سەرۆک کۆمارى تورکیا دوێنێ لە پارێزگاى ترابزۆن داوا لە پیشەسازان کرد، کە نەچن بۆ بانکەکان و رەخنەیان لێنەگرن و داواى دراوى بیانیان لێ نەکەن، با نەڵێن 'ئێمە داڕماین و مایەپوچ بووین، دڵنیا بن ئێمە خۆمان رزگار دەکەین'، ئەگەر ئێوە ئەو کارە بکەن ئەوا هەڵە دەکەن.
ئەردۆغان، بە زمانی هەڕەشەکردەنەوە وتی: پاراستنى ئەم میللەتە تەنها ئەرکی ئێمە نییە، ئەرکی پیشەساز و بازرگانەکانیشە، بەتایبەت ئەگەر ناچار ببم پلانى بی و سی جێبەجێ دەکەم، با ئاگاتان لەوە بێت.
ڕۆژنیوز
بهروار: 13/08/2018
1353 جار خوێندراوهتهوه
|