جەبار و ترامپ😂😂


دەڵێن جەبار شاگردبوو لای وەستایەك.ڕۆژێك بە وەستاکەی ووت:-وەستا دەزانی پارێزگار هاوڕێمە.
وەستا:-کاتی فشەفش نییە جەبار.
ڕۆژێك پارێزگار بەولا تێپەڕی وئوتومبێلی ڕاگرت ودابەزی وبەگەرمی تەوقەی لەگەڵ جەبارکرد ووتی ئەوە جەبار بۆ دیارنی.وەستا شۆك بوو یەکسەر جەباری کردە سەرکار.پاش ماوەیەك جەبار ووتی وەستا دەزانی من برادەرم لەگەڵ وەزیر. وەستا ووتی جەبار بەسە فشەفش. پاش ماوەیەك ڕەتلی وەزیر بەلایاندا هات وراوەستا وەزیر دابەزی وباوەشی بە جەبار گرت وگوتی کوڕە ئەوە بۆ سەردانمان ناکەی. وەستا بۆ ئێوارە کچەکەی خۆی دایە جەبار وکردیە زاوای.دوای چەند ڕۆژێك جەبار هات ووتی مامە دەزانی دۆناڵد تڕامب برادەرمە.
وەستا:-جەبار دەزانی بێتامت کرد.
جەبار گووتی گەر باوەڕ ناکەی بابچینە ئەمریکا.کاتێ چوونە واشنتۆن جەبار گووتی مامە لێرە بوەستا وبڕوانە بەلەکۆنەکە.پاش ساتێك جەبار وتڕامب دەرکەوتن وسڵاویان کرد لەوەستا.وەستا یەکسەر بێهۆشکەوت وبردیانە نەخۆشخانە. کاتی بەهۆش خۆی هاتەوە جەبار لێی پرسی بۆ وات لێهات باوەڕت نەکرد بەمە.؟
وەستا:-کوڕە ئەوە گرنگ نییە بەڵام کاتێ ئێوە لەبەلەکۆنە بوون دوو ئەمریکی بەلام تێپەڕین ویەکێکیان پرسی ئەمە کێیە لەگەڵ جەبار وەستاوە؟
خالید وەیس

به‌روار:  12/08/2018
670   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   478
کۆی سه‌ردان:   29261283