ترامپ رەگەزنامەی ئەمریکی بە خەسوو و خەزووری دەدات
دایک و باوکی میلانیای خێزانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، رەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرن، ئەوەش پێچەوانەی ھەڵوێستەکانی ترامپە بەرامبەر بە کۆچبەران.
مایکڵ وایلدز پارێزەری دۆسیەکە رایگەیاندووە: ڤیکتۆر و ئامالیا نافسی دایک و باوکی میلانیا کە بە رەگەز سلۆڤینین، بوونەتە خاوەن رەگەزنامەی ئەمریکی و سوێندی یاساییان خواردووە بۆ بەدەستھێنانی رەگەزنامەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ترامپ چەندین جار رەخنەی لە یاساکانی وڵاتەکەی گرتووە سەبارەت بەکۆچبەران و کۆکردنەوەی خێزانەکان و رایگەیاندووە: پێویستە لە پێدانی رەگەزنامەدا تەنھا گرنگیی بە توانای زانستی و کاری کەسەکان بدرێت
کوردسات
بهروار: 10/08/2018
864 جار خوێندراوهتهوه
|