سویدیش زەرەرمەندی گەمارۆ ئابووریەکانی سەر ئێران دەبێت
نیگەرانییەکان سەبارەت بە سەپاندنی سزا ئابووریەکانی سەر ئێران و کاریگەرییەکانی بۆ سەر سوید و وڵاتانی تری ئەوروپا باسێکە کە پرسیار و بەدواداچووونی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێ.
سەبارەت بە هەڵوێستی یەکیەتی ئەوروپا و سەبارەت بەوەی بۆچی وڵاتانی ئەوروپی نایانهەوێ دەستبەرداری ئێران بن و پێداگرن لەسەر ئەوەی درێژە بە رێککەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئەوروپا بدەن، قسەم کرد لەگەڵ بەرێز ئەحمەد ئەسکەندەری، لێکۆڵەر و چاودێری سیاسی. بەریز ئەسکەندەری پێی وایە پرسەکە چەند ڕەهەندی جیاواز لە خۆ دەگرێ، مەسەلەکە چەندە پەیوەستە بە بازرگانی و ئابوورییەوە، هیندەش پەیوەستە بە سیاسەتی وڵاتانەوە.
هاوکات، پرسێکی تری پەیوەست بەم مەسەلەیە ئەو کاریگەریانەن کە ئەو سزایانە لە بواری مەیدانییەوە لەسەر بازار و نرخی شتومەک و کەلوپەل دایدەنێ. سەلام کوردە کە بازرگانێکی کوردی سویدە پێی وایە سوید هەر لە دەمێکەوە بەشێکە لەو گەمارۆیانە:
شایانی باسە، پرسی سەپاندنی سزای زیاتری ئابووری بەسەر ئێراندا و کاردانەوەکانی ئەم بابەتە، داوابەدوای تویتیکی سەرۆکی ئەمریکا کەتنەوە ناو رۆژەڤی وڵاتانی ئەوروپی کە تیایدا گوتبووی " هەر کەس و لایەنێک درێژە بە هاوکاری و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بدات، ناتوانی درێژە بە پەیوەندی و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا بدات.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 09/08/2018
995 جار خوێندراوهتهوه
|