ناوی ئەو په‌نابه‌رانەی كه‌ له‌ توركیا ده‌ستگیكرابوون و ئازادكران
خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقیانه‌ى كه‌ له‌وڵاتى توركیا ده‌ستگیكرابوون، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌رێنرێنه‌وه‌ خاكى عێراق.

ئاری جەلال، به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنى په‌نابه‌رانى كورد به‌رده‌وامه‌و، بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەك لەو په‌نابه‌رانه‌ى كە لە زیندانەكانی توركیا ئازادكراون، بگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی كوردستان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،"لە درێژەی ئەو هەوڵانەی كە بۆ ئازادكردنی كۆچبەرە دەستگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە دەیدەین، توركیا بڕیاری ئازادكردنی 25 په‌نابه‌رى دیكەی داوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌روو،" ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكه‌وتى ٩-٨-٢٠١٨ تەواوی ئەو په‌نابه‌ره‌ ئازادكراوانە دەگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا.

سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێم وتیشى،" فیدراسیۆنی پەنابەران کاروباری یاسایی بۆ سەرجەم پەنابەرانی دەستگیرکراو لەگرتوخانەکانی تورکیا ئەنجامداوە و بڕیارە سه‌رجه‌میان ئازاد بکرین"

به‌روار:  09/08/2018
616   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   698
کۆی سه‌ردان:   29260199