کەجەدەکەی ئەوروپا بانگەوازێکى بۆ چالاکییەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بڵاوکردەوە
لە تەواوی ئەوروپا، بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئەنجام دەدرێت. کوردستانیان لە چەندین شوێن دەستیان بە چالاکی کردووە.

دەربارەی ئەو چالاکییانەش، کەجەدەکەی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "ئێمە خاوەنداری لە چالاکییەکان دەکەین".

کەجەدەکەی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە شەڕ و پێکدادانەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناویندا، دوژمنایەتیی نێوان گەلانی زیاتر کردووە. ئەوەش سیاسەتی دژایەتیکردن و قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو قەیرانانە سەختن و بارودۆخێک دەسەپێنێت کە چارەسەریی تێدا پیش ناکەوێت".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی کەجەدەکەی ئەوروپادا هاتووە "بۆئەوەی هەموو ناسنامە و باوەڕییە جیاوازەکان بتوانن پێکەوە بە ئاشتیانە بژین، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ چارەسەریی هەموو کێشەکان، پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتی پیشنیارکردووە. ئەو پارادیگمایەش، بە ئازادیخوازیی ژنان لە هەموو جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین کە شەڕی زۆری تێدایە، وەک تاکە چارەسەر دەبیندرێت".

کەجەدەکەی ئەوروپا ڕاشیگەیاندووە "بۆ بە دیموکراتیبوونی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ هێنانەکایەی ژیانێکی یەکسان و ئازادانە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دیاریکار و یەکلاکەرەوەیە. هەربۆیە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و بە دیموکراتیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوون بە یەک".

لە کۆنگرەی سێیەمی کەجەدەکەی ئەوروپا دا بڕیار درابوو کە تەواوی ساڵ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چالاکی ئەنجام بدرێت. بڕیاریش لەسەر چەندین چالاکی دراوە کە پارادیگمای بەڕێز ئۆجالان کە بۆ گەلانی دنیای نووسیوە، دەگەیەنرێتە دەست هەموو گەلان و چەندین چالاکیش بۆ ئازادی ئۆجالان بەڕێوەدەچن. لەو چوارچێوەیەدا چالاکیەکانی کەجەدەکەی ئەوروپا لە ڕۆژانی نێوان ٧ هەتا ١١ ی ئەم مانگە لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا و شارەکاندا، بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، چالاکی چادرهەڵدان ئەنجام دەدرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێمە وەک کەجەدەکەی ئەوروپا بانگ لە گەلی کوردستان بە تایبەتیی و دۆستانیان بە گشتیی دەکەین کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئەو چالاکیانە بکەن".

ڕیزبەندی چالاکیەکان بەم شێوەیە:

ئەڵمانیا- دۆرتمۆند

ڕۆژ و بەروار: 7 هەتا 11ی تەباخ

کاتژمێر 13:00 هەتا کاتژمێر 20:00

شوێن:

 Katarina Platz

 

ئەڵمانیا-کۆڵن

ڕۆژ و بەروار: 7 هەتا 11ی تەباخ

کاتژمێر 12:00 هەتا کاتژمێر 20:00

شوێن:

Dom

 

ئەڵمانیا-میونشن

ڕۆژی 8 ی تەباخ:

Marienplatz

ڕۆژی 9 ی تەباخ:

Neuhauser Straße 8

ڕۆژی 10 ی تەباخ:

Max Joseph Platz

ڕۆژی 11 ی تەباخ:

Karlsplatz Stachus

 

ئەڵمانیا-نۆرنبێرگ

ڕۆژ و بەروار: 10ی تەباخ

کاتژمێر 18:00

شوێن:

Nurnberg- Hallplatz

 

ئەڵمانیا-ماگدەبورگ

ڕۆژ و بەروار: 8 هەتا 11ی تەباخ

کاتژمێر 14:00 هەتا کاتژمێر 18:00

ڕۆژی 11ی تەباخ میتینگ لە کاتژمێر 16:00 دەستپێدەکات.

 

 

ئەڵمانیا- فرانکفۆرت

ڕۆژ و بەروار: 8 هەتا 10ی تەباخ

کاتژمێر 17:00 هەتا کاتژمێر 21:00

شوێن:

Mahnwache (Neben Café Hauptwache)

ڕۆژی 11ی تەباخ لە کاتژمێر 17:00 ی ئێوارە، ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت.

 

ئەڵمانیا- دارمستات

ڕۆژانی 8، 9 و 10 ی تەباخ، مێزی زانیاری دادەنرێت

 

ئەڵمانیا-مانهایم

ڕۆژی 8 ی تەباخ لە

Paradaplatz

کاتژمێر: 16:00 هەتا کاتژمێر 18:00

 

ڕۆژی 9 ی تەباخ لە

Wasserturm

کاتژمێر: 16:00 هەتا کاتژمێر 18:00

 

ڕۆژی 9 ی تەباخ لە

HBF

کاتژمێر: 16:00 هەتا کاتژمێر 18:00

 

ئەڵمانیا-ساربروخن

ڕۆژ و بەروار: 9 و 10ی تەباخ

کاتژمێر 17:00 هەتا کاتژمێر 20:00

شوێن:
Europagalerie
 

نەمسا- ڤیەننا

ڕۆژو بەروار: 8 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 15:00 هەتا کاتژمێر 18:00

شوێن:

Ballhausplatz Pêşiya peykerê

 

نەمسا-گراز

ڕۆژو بەروار: 9 و 10 ی تەباخ

کاتژمێر: 12:00 هەتا کاتژمێر 18:00

شوێن:

Hauptplatz Graz

 

سویسرا- زیوریخ

ڕۆژو بەروار: 8 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 12:00 هەتا کاتژمێر 21:00

شوێن:

Tauffacher


سویسرا-بێرن

ڕۆژو بەروار: 8 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 12:00 هەتا کاتژمێر 19:00

شوێن:

Bahnhof önü


سویسرا-لوزەرن

ڕۆژو بەروار: 9 هەتا 10 ی تەباخ

کاتژمێر: 12:00 هەتا کاتژمێر 19:00

شوێن:

Pêşiya Bahnhof

 

سویسرا-ژنێف

ڕۆژو بەروار: 8 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 12:00 هەتا کاتژمێر 19:00

شوێن:

Palace du Mollard
 

سویسرا-سۆلۆتورن

ڕۆژو بەروار: 9 هەتا 10 ی تەباخ

کاتژمێر: 16:00 هەتا کاتژمێر 20:00

شوێن:

Navenda Amtstat

 

فەرەنسا-پاریس

ڕۆژو بەروار: 8 و 9 ی تەباخ

کاتژمێر: 13:00 هەتا کاتژمێر 19:00

شوێن:

Châtelet les Halles

 

فەرەنسا-مارسیلیا

ڕۆژو بەروار: 8 و 9 ی تەباخ

کاتژمێر: 16:00 هەتا کاتژمێر 22:00

شوێن:
Vîeûx Port

 

فەرەنسا-رینێ

ڕۆژو بەروار: 10 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 15:00 هەتا کاتژمێر 19:00

شوێن:
 Place de la République

 

 

یۆنان-ئەسینا

ڕۆژو بەروار: 8 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 13:00 هەتا کاتژمێر 19:00

شوێن:
Qada Sîntagmayê

 


بەریتانیا-لەندەن

ڕۆژو بەروار: 8 ی تەباخ

کاتژمێر: 10:00 هەتا کاتژمێر 12:00

شوێن:

Manor House Underground Station


سوید-ستۆکهۆڵم

ڕۆژو بەروار: 8 هەتا 10 ی تەباخ

کاتژمێر: 11:00 هەتا کاتژمێر 21:00

شوێن:
Norrmalmstorg
 

دانیمارک-کۆبنهاگن

ڕۆژو بەروار: 10 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 17:00 هەتا کاتژمێر 20:00

شوێن:

 Wê piştre were diyarkirin

 

بەلجیکا-برۆکسل

ڕۆژو بەروار:ا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 14:00 میتینگ دەستپێدەکات

شوێن:

Garde de Central

 

هۆڵەندا-دێنهاخ

ڕۆژو بەروار: 8 هەتا 11 ی تەباخ

کاتژمێر: 13:00 هەتا کاتژمێر 17:00

شوێن:

Li pêşiya parlamentoyê kon wê bê vedan

ر.م

 فورات نیوز
به‌روار:  08/08/2018
763   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   995
کۆی سه‌ردان:   29236465