هەولێر لە خەتەنەکردنی مێینەدا بە پلەی یەکەم دێت
بەگوێرەی ڕاپرسییەک، کە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، لە پارێزگای هەولێر، ڕێژەی خەتەنەکردنی مێینە ١٦٪ی تێپەڕکردووە، لەڕێگای وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکارییشەوە پلان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە دەدرێت.

ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و ڕێکخراوی UNSPA کە ڕێکخراوێکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە، وۆرک شۆپێکی ڕاوێژکارییان سازدا بۆ داڕشتنی پلانی نەهیشتنی خەتەنەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەامی ڕاپرسییەک، کە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ بە پشتگیریی یۆنسێڤ ئەنجامدراوە.

لەو وۆرک شۆپەکەدا، چالاکوانان، نوێنەری ڕێکخراوەکان و حکومەتیش بەشداربوون.

پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ڕوونکردنەوەی لەسەر وۆکشۆپەکە دا و وتی: ئەم وۆرکشۆپە ڕاوێژکارییە تاوەکو بە هاوبەشیی کار بکەین بۆ دانانی پلانێکی درێژخایەن بۆ بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە.

هەولێر لە خەتەنەکردنی مێینەدا بە پلەی یەکەم دێت
چوؤرشەممە, 8 أغس 2018 - 13:46 ڕۆژنیوزـ سلێمانی
Share20TweetE-mailWhatsApp
بەگوێرەی ڕاپرسییەک، کە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، لە پارێزگای هەولێر، ڕێژەی خەتەنەکردنی مێینە ١٦٪ی تێپەڕکردووە، لەڕێگای وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکارییشەوە پلان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە دەدرێت.

ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و ڕێکخراوی UNSPA کە ڕێکخراوێکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە، وۆرک شۆپێکی ڕاوێژکارییان سازدا بۆ داڕشتنی پلانی نەهیشتنی خەتەنەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەامی ڕاپرسییەک، کە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ بە پشتگیریی یۆنسێڤ ئەنجامدراوە.

لەو وۆرک شۆپەکەدا، چالاکوانان، نوێنەری ڕێکخراوەکان و حکومەتیش بەشداربوون.

پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ڕوونکردنەوەی لەسەر وۆکشۆپەکە دا و وتی: ئەم وۆرکشۆپە ڕاوێژکارییە تاوەکو بە هاوبەشیی کار بکەین بۆ دانانی پلانێکی درێژخایەن بۆ بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە.



وتیشی: لێکۆڵینەوەی جیاجیا کراوە لە بارەی خەتەنەکردن و لە لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکاندا، هەرێمی کورستان لە ئاستێکی بەرزی خەتەنەکردندا بووە و ئێمەش دەبێت بە دوای هۆکارەکاندا بگەڕێین و چارەسەری ببیننەوە لە بەرامبەر نەهێشتنی.

وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و وا بڕیاریشە بە کۆکردنەوەی سەرنج و پێشنیارەکان، لە داهاتوودا پڕۆژە و پلانی کارکردنیان ئاشکرا بکەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بە ڕۆژنیوزی داوە، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان-ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی یۆنسێف لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦، ڕاپرسییەکیان لەگەڵ شەش هەزار کەس ئەنجامداوە، کە بەپێی ڕاپرسییەکە لە پارێزگای هەڵەبجە ١٪ و سلێمانی ١. ١١٪، هەولێر ١. ١٦٪ و دهۆک ٤٪ -ی ڕەگەزی مێینە خەتەنەکراون، بەڵام ئیدارەی گەرمیان لە ڕاپرسییەکە بێبەش کراوە.

لەناو خەتەنەکراوەکان جگە لە ژنانی تەمەن گەورە منداڵی تەمەن چوار بۆ ١٤ ساڵیی، تێدایە، زۆربەی ئەو دایکانەشی کە خۆیان خەتەنەکراون، منداڵەکانیان خەتەنە کردووە.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  08/08/2018
1237   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   540
کۆی سه‌ردان:   29230060