ترامپ بۆ روحانی: هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا مه‌كه‌ ئاگاداربه‌
نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ڵامی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت "هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا مه‌كه‌، ئه‌گه‌رنا باجی ده‌ره‌نجامانێك ده‌ده‌یت كه‌ زۆر كه‌م كه‌س له‌ مێژوودا بینیوێتی".
 رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 22-7-2018، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌ تاران، ره‌خنه‌ی له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی ترامپ گرت سه‌باره‌ت نیازی ئه‌مریكا بۆ رێگرتن له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران و وتی "ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران دایكی ئاشتییه‌كانه‌، جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران دایكی جه‌نگه‌كانه‌". وتیشی "ئه‌مریكا نابێت یاری به‌ كلكی شێر بكات".
 له‌ به‌رامبه‌ردا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ره‌وه‌ نوسیویه‌تی "هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا مه‌كه‌، ئه‌گه‌رنا باجی ده‌ره‌نجامانێك ده‌ده‌یت كه‌ زۆر كه‌م كه‌س له‌ مێژوودا بینیوێتی. ئیدی وڵاتێك نین لێدوانه‌ تونده‌كانتان قبوڵ بكه‌ین. ئاگاداربه‌".
به‌روار:  23/07/2018
839   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   235
کۆی سه‌ردان:   29220897