زیندانیكردنی سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور بوو بە 32 ساڵ
خەندان-

بە تاوانی پێشێلكردنی یاسای هەڵبژاردن هەشت ساڵی دیكە زیندانیكردن بۆ پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیادكرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دادگای كۆریای باشوور ئەمڕۆ هەینی هەشت ساڵی دیكەی زیندانیكردنی بۆ پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیادكردووە.

سزادانی سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور بەتاوانی پێشێلكردنی یاسای هەڵبژاردن و بەهەدەردانی سامانی ئەو وڵاتە دێت.

پێشتریش پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور بەتۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەكەی دوورخرایەوەو 24 ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای كۆریای باشوور دەبێت پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیاتر لە 30 ساڵە لە زینداندا بەسەر بەرێت.
به‌روار:  20/07/2018
476   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   548
کۆی سه‌ردان:   29261535