ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا کە 20 سەربازی تێدا کوژراوە

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخێکى نزیک بنکەى سەربازیى سەرێکانی لەناوچەى بازیدى ئاگرى خۆی جێگیرکردبوو و بنکەیەکى ترى سەربازیى دروستکردبوو. هێزەکانمان لەو ناوچەیەدا لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنى شۆڕشگێڕی رۆژی ١٤ى نیسانی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٣:٠٠دا لە دژى ئەو سەربازانە لەو شاخەدا چالاکییەکى بەرفراوانیان ئەنجامدا".

هەپەگە راشیگەیاندووە "هێزەکانمان لە ٣ قوڵەوە و لە نزیکەوە گورزی قورسیان لە سەنگەرەکانى دوژمن و قەڵاکەیان و حەشارگەکانیان دا".

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا ئەوەش هاتوە "هێزەکانمان بەشێوەیى فیداییانە چوونە سەر سەنگەرەکانى دوژمن و زۆر قارەمانانە گورزیان لە هەموو سەنگەرەکان وەشاند. هێزەکانمان هەموو سەنگەرەکانى سەر ئەو شاخەیان تێکشکاند. لەو چالاکییەدا و ئەوەندەى روون بووەتەوە، ٢٠ سەرباز کوژران و چەندین سەربازى تریش برینداربوون".

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا ئەو خراوەتەڕوو "بەهۆی گورزی قورس و بەهێزى گەریلاکانمانەوە چەندین سەربازى ئەو بنکە سەربازییە لەسەر شاخەکە چەکەکانیان بەجێهشت و رایانکرد. دواى چالاکییەکە سوپاى تورکیا بە کۆپتەرى جەنگیى جۆری کۆبرا و سکورسکی هاتە شوێنى چالاکییەکە و کوژراو و بریندارەکانى گواستەوە"
سەیری ڤیدیۆیەکە بکەن

فورات نیوز


به‌روار:  20/07/2018
1411   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   430
کۆی سه‌ردان:   29233384