ئیمڕۆ سەدەیەک بەسەر لەدایکبوونی ماندێلادا تێدەپەڕێت
خەندان- دانا تەیب مەنمی

پێش سەدەیەک لەمەوبەر و لەرۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، نیڵسۆن رۆلیھلاھلا ماندێلا  ئەو کارێزمایەی چۆکی بە سیاسەتی ئەپارتاید دادا لەدایکبوو. ماندێلا لە ١٨ی تەمموزی ساڵی ١٩١٨ لە گوندی مڤیزۆ لە رۆژھەڵاتی شاری کەیپ  لەدایکبووە.


 لە زانکۆی فۆرت ھیر و ویتواترسراند خوێندوویەتی و  بەھۆی چالاکی سیاسییەوە چەندینجار دورخراوەتەوە و ھەتا ساڵی ١٩٨٩ لە کۆتا مانگەکانی بەندکردنیدا بەشێوەی غیابی لە میانی مەراسیمێکدا لە کەیپ تاون ئاھەنگی دەرچوونی لە زانکۆ بۆ ڕێکخراوە و پسپۆڕی لە یاسادا وەرگرتووە. 


لە ساڵی ١٩٤٤ دا لەگەڵ ئیڤلین مەیس-دا کە پەرستاربووە ھاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و دوو کچیان بووە. 

لە شاری جۆنھانسبێرگ نیشتەجێ بووە و لەوێ وەکو پارێزەر  کاری کردووە، و لە ساڵی  ١٩٤٢ دا تێکەڵی چالاکی سیاسی دژی ئیستیعمار بووە، و ساڵی ١٩٤٤ پەیوەندی کردووە بە پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقیاوە و ھاوکاربووە لە دروستکردنی ڕایەڵەی گەنجانی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقیا.


ساڵی ١٩٤٨ کاتێ پارتی نەتەوەیی دەسەڵاتی ئەفریقای باشووری گرتە دەست و سیاسەتی جیاکاری ڕەگەزی (ئەپارتاید) ی  لەنێوان ڕەشپێست و سپی پێستەکاندا پەیڕەوکرد، گەورەترین فاکتەر و پاڵنەر بوو کە وای لە ماندێلا کرد ببێتە پێشەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکوتکردن و جیاکارییەک لەدژی ھاونیشتمانیانی خۆی.


دوای ئەوەی بووە سەرۆکی لقی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی لە ناوچەی ترانسفال، چەندینجار بەتۆمەتی ئاژاوەگێڕی دەستگیرکراوە، و ھەروەھا لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٦-١٩٦١ دا لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانیدا حوکمدراوە و دواتر ئازاکراوە.  


ماندێلا بە فیکری مارکسی کاریگەربووە، و بەشێوەیەکی نھێنی پەیوەندی کردووە بە  حزبی شیوعی و بەشداربووە لە دامەزراندنی رێکخراوی "ڕمی گەل) لە ساڵی ١٩٦١ د، و لەوێ ھەندێک لە خەباتی ئاشتیانەی ناتوندوتیژ  لایداوە، و بەوھۆیەوە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی ھێرشکردنەسەر دامەزراوە حکومییەکان و پیلانگێڕان بۆ گۆڕینی رژێم و ساڵی ١٩٦٢ بە سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی حوکمدراوە. 


ماندێلا ٢٧ ساڵی لە زینداندا بەسەربردووە و بۆماوەی ١٨ ساڵ کاری سەختی پێکراوە، بەڵام زیندانیکردنی ماندێڵا  نەیتوانیوە رۆحی ناڕەزایی و یاخیبوون لە باشووری ئەفریقا دامرکێنێتەوە، و ھەڵمەتێکی جیھانی دەستیپێکرد بۆ فشارخستنەسەر ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئەو وڵاتە تا ماندێلا ئازاد بکات، و لەگەڵ درێژەکێشانی ماوەی زیندانییەکەیدا ماندێلا بووە سیمبولێکی جیھانی بۆ داواکاری یەکسانی و ئازادیی و دیموکراسی.


تادواجار سەرۆک فریدریک فیلیم دی کلارک گەیشتە ئەو باوەڕەی کە جیاکاری ڕەگەزی بە بێ ئازادکردنی ماندێلا کۆتایی نایەت، و لە ١١ی شوباتی ساڵی ١٩٩٠ دا ماندێلا بەبێ ھیچ مەرجێک لە زیندان ئازادکرا. دوای ئازادبوونی ماندێلا لەگەڵ کڵیرکدا کاریکرد بۆ گواستنەوەی وڵات بەرەو رژێمێکی نوێ و ساڵی ١٩٩٤ ھەڵبژاردنێکی گشتی کرا و مانێلا ببە سەرۆکی ئەفریقیای باشوور ھەڵبژێردرا و ھەتا ساڵی ١٩٩٩ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەی کرد و ئارامی و سەقامگیری بۆ وڵاتە گێڕایەوە. 


ماندێلا لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ دا کۆچی دوایی کرد و ھەتا مرۆڤایەتیش بمێنێت وەکو سیمبولێک بۆ ئاشتی و بەرخۆدان و پرنسیپەکانی ڕاستی و کۆڵنەدان دەمێنێتەوە. 
به‌روار:  18/07/2018
465   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   704
کۆی سه‌ردان:   29257594