( زاڵم )
بەغەیری مەزهەبی زاڵمان
سەر بەچ مەزهەبێکی!!
لە شەونوێژدا نزادەکەی
لەبیرتکەم.
***
فێری زۆر شتت کردم
تەنها ئەوە نەبێ,
چۆن بێ تۆ بژیم .. زاڵم.
***
لەفرمێسک سوێرتر
ئەشکی ڕۆحمە، کە دەیگرێنی
لە خواحافیزی تاڵتر..
دواسەرنجتە، زاڵم.
***.
دەزانیت تینووم
ناتەوێت، تینوێتیم،
بەماچێك بشکێنی،
هەی زاڵم.
***
لە مەرهەم نەرمتر، دڵی منە
دڵی ئەتۆش، ئەڵماس .. زاڵم.
***
گەر خۆشەویستی هونەرە
ئەی بۆ، لەمن تێناگەی؟
هەڵبەت ..
بە هونەرمەندم نازانی،
زاڵم!!
***
کە ناتوانم ئاوێزانی باڵات بم
دەبا شیعرم ئاوێزان بێ ..
خۆ رێگەی ئەوەشم لێناگری، زاڵم.
***
وەك چۆن، فرمێسك
لەچاو، دوردەکەوێتەوە
ئەتۆش بەشێنەیی ئاوا لەمن،
زاڵم.
***
بەر لەئەتۆ ئەوەی قینم لێیبوو
ڕق بوو،
ئەمێستا ..
رقم لەگشت دڵڕەقانە
لە پێشیانەوە، ئە تۆ.. زاڵم .
***
ئەو شەوەی کە دێیتە خەوم
تێرخەو نابم، لە خەونیشدا،
نائومێدییم پێدەفرۆشیت زاڵم.
***
من حەزناکەم بەتۆ بڵێم:
خۆشم ناوێی
دەببە فریادڕەس ..
دەرگای دڵت
بەرامبەرم، کڵۆم بدەو
لە دڵەڕاوکێ، رزگارم کە .. زاڵم.
***
تۆیەك
لە شەونوێژدا، نزابکەی
لەبیرتکەم،
ئەمن ..
دوای دوو ڕکاعەت
لەبیرتەکەم.
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
2018
تۆیەك
لە شەونوێژدا
نزابكەی لەبیرتكەم
ئەمن،
***
دوای دوو ڕكاعەت
لەبیرتەكەم.
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
وەلێ من، نا.
لێمببورە
ناتوانم من دڵت دەمێ
چون
تۆ مانای عاشق بوون نازانی.
( لەخۆبایی )
تاشەبەردی کەنار دەیا
با، گابەردیش بێ
رۆژێک هەر دێ
وردە شەپۆلیش بێ
بیکا بە لم.
( قۆچ )
کامیان شاخی قۆچ وەشانی هەبێ
بزن، یاخود کەڵەکێویی
بە شاخی خۆیدا دەنازێ
ئەوی شاخی نەبوو ..
دەبێ هەر،
لەژێر شاخداردا بتاسێ
ئنجا بزن بێ
یا .
( خۆشەویستی )
کەم نین ئەوانەی
زیاتر لەتۆ خۆشمدەوێن
بۆ نمونە
پێشمەرگە
گەریلا
شەڕڤان
خوا.....
( گاسوور )*
کە زەوی رەقەنت
لە زەوی نەرمی خۆم
باشتر بۆ دەکێڵم
واتێنەگەی کە گاسوورم.
*گاسوور : لە کوردەواریدا بەو گایە دەڵێن کە لە زەوی خەڵکی دیکەدا جووت دەکات ، لە زەوی خاوەنەکەی خۆیدا جووت ناکات.
بهروار: 18/07/2018
485 جار خوێندراوهتهوه
|