ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا
مالمۆکورد


ئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان بوە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.

تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی لە دەوری کاتژمێر ۲۳:۳۰ سێ شەممە لە نزیک چەمی پێنجوێن ناسراوەتەوە. بە پێی شاهێدان تەرمی کاک ئیقباڵ جێگای حەوت فیشەکی پێوە بینراوە.

ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مورادی” و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی لاویەتیەوە لە شۆڕشی حزبە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو و ژیانی خۆی لەسەر خزمەت بە داهاتی گەلی کورد بەخت کرد.

ئیقباڵ مورادی پێشتەر لە ساڵی ۱۳۸۷ لە نزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن رزگاری بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرخۆشی و پەژارەی خۆی لەسەر تیرۆر و گیان لەدەستدانی ئەم چالاکە ناسراوەی کورد بۆ بنەماڵە و کۆمەڵگای کوردستان رادەگەیەنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆری ئەم ئەندامەی خۆی بە توندی ئیدانە دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە زوترین کات دەست و پەیوەندیەکانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوە و لە دادگەیەکی بەرابەردا موحاکمە بکرێن.

به‌روار:  18/07/2018
493   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   341
کۆی سه‌ردان:   29253421