لە چیای قەرەچوخ 24 پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون
له روبهروبونهوهیهك له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش 10 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 14 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆپهراسۆنێكیان بۆ چیای قه‌ره‌چۆغ ئه‌نجامداو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی .
وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌شكه‌وت و ناوچه‌كانی ئه‌و چیایه پشكنینی بۆ كراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه له ئه‌شكه‌وتی شه‌مزینانه‌وه روبه‌روی هێرشی قه‌ناس به‌ده‌ستانی داعش بونه‌وه، كه‌له‌ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا خۆیان حه‌شاردابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌و هێرشه‌دا 10 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 14 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون.
PUKmedia تایبه‌ت
بهروار: 17/07/2018
455 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|