دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری هه‌واڵیی ده‌یلی مه‌یڵ بلاَویكرده‌وه هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئوسترالیا به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچبه‌ران ده‌ستگیر كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره ، به‌له‌مه‌كه حه‌وت كۆچبه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز چینی هه‌ڵگرتووه و سێ كه‌سی تریشی تێدا بووه كه به ڕه‌گه‌ز ئیندۆنیسی بوون و پێده‌چێت قاچاخچی به‌له‌مه‌كه بووبن.
له‌پاش ده‌ستگیركردنیان ، سه‌رجه‌میان دیپۆرتكراونه‌ته‌وه چونكه به‌پێی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به به‌له‌م و به قاچاخ ڕوو له ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه لێوه‌ی چووه.
وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا، پیته‌ر داتن، له‌و باره‌یه‌وه ووتی گرنگه یاسا و ڕێوشوێنه تونده‌كانی ئوسترالیا هه‌ر وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
به‌روار: 16/07/2018
986 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|