لە گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکاراندا ئۆجالان خەڵات دەکرێت
فێستیڤاڵی کرێکارانی کان لە شاری دوورهامی بەریتانیا، کە گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکارانە لە جیهاندا دەستیپێکرد، فێستیڤاڵی ئەمساڵ پێشکەشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە دەکرێت.

فێستیڤاڵی ساڵانەی دوورهامی بەریتانیا گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکارانە لە سەرتاسەری جیهان، سبەینێ دەستیپێدەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، واتە تا ڕۆژی ١٦ی مانگ بەردەوامی دەبێت.

کۆنگرەی سەندیکاکانی بەریتانیا، حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و پارتی کرێکارانی بەریتانیا فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەبەن، لە فێستیڤاڵەکەدا چالاکیی سیاسیی، کلتوریی و هونەریی ئەنجامدەدرێت.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ پێشکەشی عەبدوڵا ئۆجالان کراوە و تێیدا بۆ کەمپەینی ئازادیی ئۆجالان واژۆ کۆدەکرێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کرێکار لە سەرانسەری جیهانەوە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداری بکەن.

فێستیاڤڵی کرێکارانی کانی دوورهام ١٣٤ ساڵە بەردەوام بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  13/07/2018
638   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   535
کۆی سه‌ردان:   29230080