ئەلمانیا گەورەترین پشتیوانی ئەردۆغانی فاشیستە
ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی "یەنی ئوزگور پۆلتیکا" بڵاوکراوەتەوە ڕخنەی توندی لە سیاسەتەکانی دەولەتانی ئەورووپای بەتایبەت دەوڵەتی ئەڵمانیا گرت کە پشتیوانی لە ئەردۆغان-ی دیکتاتۆر دەکەن و وتی،" پشتیوانی کردن لە  دەسەڵاتێکی فاشیست ودیکتاتۆر شەرمەزارییەکی گەوریە و بەو سیاسەتانەوە ڕووی ڕاستەوینەی خۆیان نیسان داوە ودەمامەکی درۆ لە دەموجاویان داماڵیاوە.

موسەفا قەرەسوو دەستنیسانی کرد کە دەوڵەتانی ئەورووپایی شەریکی تاوانەکانی تورکیان لە پاکتاوکردنی کوردەکان و وتی: هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ڕووسیا و ئەمریکا لە بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتانەدا بەشداربوون.

قەرەسوو نەرمی نواندن لەهەمبەر ئەرۆغان دیکتاتۆرەکەی تورکیا و پشتیوانی کردن لە دەسەڵاتە تۆقێنەر وکوژەرەکەی وەک بەڵگەی سەلمینەری بەشداری لەم تاوانە ناوبرد و پشتیوانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ئەردۆغان لە کاتێکدا کە بەردەوام هەڕەشەی هەناردنی پەنابەرانی لە ئەورووپا دەکرد.

قەرەسوو ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی ئەڵمانیا  لە دژی چالاکان وناوەندە دیموکراتیکەکانی کوردەکان لە ئەڵمانیا ی وەک باجی دەوڵەتی تورکیا بە ئەردۆغان ناو لێبرد، بەتایبەت هێرش بۆسەر ناوەندی ئیزەدییەکانکە گەورەترین قوربانی هێرشی داعش بوون، ئابڕوبەرانە ناولیبرد.

قەرەسوو لە وتارەکەیدا دەلێت، " دەوڵەتی ئەڵمانیا ناتوانێت پێشکەشکردنی چەک بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە و قەدەغەکردنی ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە کە گەورەترین هێزی دژی داعشن پەردەپۆش بکات.

قەرەسوو لە بەردەوامی وتارەکەیدا ئاماژەی بە پەسەندکردنی یارمەتی ٣ میلیار یۆرۆیی یەکیەتی ئەورووپا بە تورکیا  بە بیانووی ڕاگرتنی پەنابەران کرد ووتی،  ئەم هاوکارییانە لەکاتێکدایە کە هەموو جیهان دەزانن کە ئەردۆغان چە هەڵسوکەوتێکی فاشیستانە لەهەمبەر پەنابەراندا بەڕێوە دەبات.

قەرەسوو وتی، مێرکێڵ نازانێت کە هەر ئەم دەسەلاتە کورد کووژ وئەرمەنی کووژە-ی تورکیا بوو کە چەتەکانی داعشی لە خاڵەسنوورییەکانی خۆیەوە دەربازی سووریا کرد و لەهەمان خالە سنووریانەوە  هاوولاتیانی بێ پەنای سووری کە لە شەڕ هەلهاتبوون وەر دەگرت تا بە مەیلی خۆی سەودایان پیبکات.

قەرەسوو جەختی لەوە کردوە کە یەکیەتی ئەورووپا هەموو بەها ئەخلاقی ومرۆییەکانی پێشێل کردووە و ئاماژەی بە ڕادەست کردنەوەی ژنەسیاسەتمەداری کورد "تاشدەمیر" کرد کە دەوڵەتی نۆرویج ڕادەستی تورکیای کردووەتەوە و دەڵێت ڕادەست کردنەوەی چالاکێکی سیاسی کورد بە وەلاتێک کە تەنانەت بە خۆێندکاران ونووسەرانیش ڕەحم ناکات شەرمەزارییەکی گەورەیە.

قەرەسوو ئەوەی وەبیر هێنایەەوە کە دەوڵەتی نەرویج خانەخؤی گفتۆگۆکانی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا بوو، لە کاتێکدا ئەم کردەوەی ئەنجامداوە کە دەزانێت تاشدەمیر ئەشکەنجەو سزای قوورسی زیندانی بەسەردا دەسەپینرێت

فورات نیوز
به‌روار:  10/07/2018
434   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   55
کۆی سه‌ردان:   29247752