بەردی بناغەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر دانرا
کاربەدەستانی کۆنسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لە نوسینێکدا کە وێنەیەکیان بۆ دەنگی ئەمەریکا ناردووە دەڵێن:

کۆمەڵگایەکی فرە باڵەخانەیی لەسەر ڕووبەری ٥١ فەدان زەوی لە ھەولێر, عێراق بنیات دەنرێت ، ٧٩٥ ملیۆن دولار بودجەی گشتی پڕۆژەکەیە کونسوڵخانە گشتیە نوێیەکە پانتاییەکی ئارام و ھاوچەرخ و لەڕووی ژینگەییەو لەسەر پێی خۆی وەستاو بۆ کاری دیبلۆماسی فەراھەم دەکات.

گرێبەستی دروستکردنەکە لە مانگی تەموزی ٢٠١٧ واژۆکرا ھەروەھا وا چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا تەواو بکرێت.

کۆمەڵگا تازەکەی کونسوڵخانە ستانداردە توندەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای تایبەت بە سەلامەتی ژیان و ئسایشی تیادا بەرجەستە دەبێت.

دیزاینەکە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر بنەمای تۆپۆگرافی ناوچەکەو گونجاندن لەگەڵیدا ئامادەکراوە.

ئەو شوێنانەی تایبەتن بەخزمەتگوزاریەکانی بەشی ڤیزەو ھەروەھا ڕاپەڕاندنی کارەکانی دیبلۆماسی گشتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سەردانیکەران و ھەروەھا بوونی شوێنی گونجاوی چاوەڕوانی کردن دیزاین کراون.

نزیکەی ١٠٠٠ کەس لە ھێزی کاری ئەمەریکی و کەسانی خۆجێیی و ھەروەھا وڵاتی سیّیەم بەشدار دەبن لەبنیات نان و دروستکردنی باڵەخانەکە.

بەردەوامی و لەسەر پێ وەستان

دیزایینی کونسوڵخانە تازەکە پابەندی ئامانجە گرنگەکانی دەست گرتن بە ووزەوەو ھەروەھا بەردەوامی و لەسەر پێ وەستان دەبێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینگە و باشکردنی ئەدائی باڵەخانەکەو ھاندانی پشت بەخۆ بەستن لە کۆمەڵگای باڵەخانەکەدا.

پڕۆژەکە لەلایةن ئەنجومەنی باڵەخانەی سەوزی ئەمەریکی بۆ ڕابەرایەتی لە دیزاینی ووزەو ژینگەیی تۆمارکراوە, ھەوەھا لەلایەن سیستەمی ھەڵسەنگاندنی سەوزی باڵەخانەو چاوەڕێ دەکرێت بڕوانامەی ئێڵ ئی ئی دی سیلڤەر وەربگرێت.

ئاوی بەکارھاتوو دووبارە بەکاردێتەوە بۆ ئاودان بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچوون و گرنگیدان بە ژێرخانی خۆجێیی ناوچەکەو باشترکردنی توانای دوورمەودایی کۆمەڵگاکە.

دیزاینەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکارھێنانی ئاو لە ناوەوە ھەروەھا دەرەوەی باڵەخانەو ئۆفیسەکان کەم دەکاتەوە. ئامێرەکانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە تیشکی خۆر لەسەر گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان جێگیر دەکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی ووزەی پێویست بۆ کۆمەڵگاکە.

دیزاینەکە زۆرترین کەلوپەلی خۆجێیی ناوچەکە بەکاردەھێنێت بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی ھەرزانی لەنرخ.

ھەڵبژاردەیەکی ھونەری بەشێوەی بەردەوام لێدەبێت, کە لەلایەن نوسینگەی ھونەری باڵیۆزخانەکانەوە ئامادە دەکرێت و پارچەی ھونەری ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت وەک لەوحەو وێنەو کاری چنینی دەست و پەیکەرتاشی.

کاری ھونەرمەندانی ئەمەریکی و ھەرێم پیشان دەدرێت. تیشکی سەرەکی دەخرێتە سەر ئەو کارە ھونەریانەی کە دایەلۆگی بەھا کەلتوریە ھاوبەشەکان لە نێوان ئەمەریکیەکان و ھونەرمەندانی وڵاتی خانەخوێ دروست دەکات.
دەنگی کوردی ئەمریکا
به‌روار:  08/07/2018
589   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   678
کۆی سه‌ردان:   29257460