یادی لەدایکبوونی شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید
جەلال دەباغ


سەدو یەک ساڵ لەمەوبەرو لەناو بنەماڵەیەکی بەڕێزی پیاوچاکانی نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مارفی نۆدێ، شێخ مەحمودی حەفید لە ساڵی ١٩١٧دا لە سلێمانی منداڵێکیان بوو ناویان نا لەتیف.
شێخ لەتیفی حەفید لەناو ئەوبنەماڵە خۆشەویستەی گەلی کوردستاندا پەروەردەبوو، کوڕە گچکەی ئەو سەرکردە شۆڕشگێڕەی رۆڵێکی گەورەی نیشتیمانی ونەتەوەو ئاینپەروەری لەژیانی سیاسیی گەلەکەماندا گێڕاو شؤڕش و راپەڕینی لەدژی ئیستیعماری بەریتانیاو لەدژی فەرمانڕەوایانی کۆنەپەرستی سەردەمی پاشایاتی و لەپێناو مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بەرپاکرد.
شێخ لەتیف پشتگیریی کۆماری کوردستانی لە مەهابادکردو، لەسەرەتای ساڵانی پەنجاشدا لەبزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان وعێڕاقدا بەشدارییەکی چالاک و کاریگەری هەبوو، بووە ئەندامی ئەنجومەنی رێکخراوی ئاشتیخوازان و لە گەڵ مامۆستا گۆرانی شاعیروشێخ محیدینی خەتیب و حەمەی مەلا کەریم و رەئوف مەعروف و ئاشتیخوازانی کوردستاندا لەسەر خەباتی ئاشتیخوازانەی درێژەی دا.
شێخ لەتیفی نەمر لەژیانیداو بەهۆی هەڵوێستی نیشتیمانی و دیموکراسی وخەباتی ئاشتیخوازانەی خۆی و، رۆڵی مەزن و هەڵوێستی ئازایانەی مەلیک مەحمودی باوکییەوە چەندانجار تووشی بەندکردن و راونان و دەستبەسەری بوو، لەکاتێکدا رۆژی ٩/١٠/ ١٩٥٦ کە شێخ مەحمودی نەمر لە بەغدا کۆچی دواییکردو تەرمەکەی لە خۆپیشانێکی گەورەدا هێندرایەوە سلێمانی و لە مەڕاسیمێکی شکۆداردا بەڕێ کرا، ئەوکاتە شێخ لەتيفی کوڕە بچکۆلەی شێخ مەحمود لە بەنديخانەی سەرەوەی سلێمانی بەندکرابوو، بۆيە ئازاد کردنی شیخ لەتيف بووە دروشمێکی سەرەکیی خۆپيشاندنەکەو دەیان هەزارکەس داوای ئازادکردنی ئەو رۆڵە نەبەزەیان دەکرد تا لە مەڕاسیمی بەخاک سپاردنی باوکیدا لەگەڵ جەماوەر بەشداربێت ، بەڵام رێژیمی کۆنەپەرست داوایەکەی جەماوەری بەجێنەگەیاندو بەگولە وەڵامی جەماوەریدایەوەو چەندان گولە بەر تەرمە پیرۆزەکەی شێخ مەحمودکەوت و بەسەرشانی رۆڵەکانی گەلەوە گەیەندرایە مزگەوتی گەورەو لەوێدا بەخاک سپێردرا.
لە شۆڕشەکەی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨دا شێخ لەتیف لە بەندیخانەی بەسرادا بەندکرابوو، لەئەنجامی ئەو شۆڕشە مەزنەدا ئازادکراو پشتیوانی شۆڕشەکەیکردو پاشان پشتگیریی قانونی چاکردنی کشتوکاڵی کرد.
شێخ لەتیف پشتیوانی شۆڕشەکەی ئەیلولی ١٩٦١ی کردو بووە ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکار"مەکتەبی تەنفیزی" شۆڕشەکە بە سەرۆکایەتی بارزانی مستەفای نەمر.
شێخ لەتیف دۆستێکی دڵسۆزی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستانبوو لە خۆرهەڵاتی کوردستان ودەرگای ماڵەکەی هەمیشە کراوەبوو بۆ داڵدەدانی تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران وهێزە نیشتیمانپاروەرەکانیترو هاریکاریکردنیان. 
شێخ لەتیفی نەمر ساڵانێکی زۆر دۆستی حیزبی ئێمە، حیزبی شيوعی عێراق بوو، لەڕێگەی هاوڕێ شەهیدی نەمر شێخ عەلی شێخ حسێنی بەرزنجییەوەو دواتريش لە رێگەی نووسەری ئەم چەند دێڕەوە پەیوەندیی بە حیزبمانەوە هەبوو، دۆستێکی نزیک و دڵسۆزی حیزببوو، پیتاکی مانگانەشی دەدا.
هاوڕێی نەمرمان محيەدین چنارەیی نزیکترین دۆست و یاوەرو راوێژکاری شێخ لەتیفی نەمربوو، هەروا ماوەیەک لەسەر داوای بەڕێزیان حیزبی ئێمە هاوڕێی ئازا عەلی باراوی راسپارد کە یاوەرو پارێزەری بێت و هاوڕێی ئازاو بوێر حەمە سەعیدی لالەی راسپارد کە لەریزی پێشمەرگەکانیدا پارێزەری شێخ لەتیف بێت. کەدواتر ئەم هاوڕێ ئازایەشمان بەدەستی کۆنەپەرستان و دوژمنانی حیزب و گەل شەهیدکرا.
شێخ لەتیف پیاوێکی قسەخۆش و نوکتەزان و شاعیرو ئەدەبپەروەربوو، دۆستی سڵێمان بەگی دەرگەڵەبوو، کە ئەویش دۆستێکی دێرینی حێزبمانبوو، چەندجارێک لەدەرگەڵە میوانداریی شێخ لەتیفیکرد و تاکاتێکی زۆر مام سڵێمان بەگ و هاوڕێ زراری کوڕی یادیانبەخێر باسی قسەخۆشەکان ونوکتەکانی شێخ لەتیفیان دەکرد.
شێخ لەتیف لە١٢ی ئایاری ١٩٧٢دا لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا کۆچی دواییکردو لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نێژراوە.
هەزار سڵاو لەیادی ئەو تیکۆشەرە گەورەیەی گەلەکەمان لە یادی ١٠١ ساڵەی لە دایکبوونیدا..!
سڵاو لە یادی ئەو تێکۆشەرە شۆڕشگێڕەی لە خەباتی گەلی کوردستانماندا لەسەر قوربانیدان بەردەوامبوو، لاپەڕەیەکی گەشەداری لەمێژووی گەلەکەماندا تۆمارکرد..!





به‌روار:  11/06/2018
308   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
فەرمانداریی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە لە مەراسیمێکی سەربازییدا، کە بەرپرسانی چەندین دامودەزگا ئامادە بوون، سەرکەوتنی خۆیان بەسەر داعشدا بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا کرد. درێژه‌ ...
ئەو کەسانەی پێشتر پەیوەست ببوون بە داعشەوە و ئێستا گەڕوانەتەوە سوید، کۆمەکی داراییان ناکرێ گەر بێت و لە کۆمۆنی ستافانستۆرپ نیشتەجێ بن. ئەنجومەنی شارەوانی کۆمۆنەکەی ئێوارەی دوێنێ ئە درێژه‌ ...
ئوگور شاکار، کە مانگی شوبات لەدژی گۆشەگیریی لە ئەڵمانیا چالاکیی گیانبازیی ئەنجامدا، دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە لە نەخۆشخانە بوو، ئەمڕۆ شەهید بوو. ڕۆژی ٢٠ی شوبات لەدژی گۆشەگیریی درێژه‌ ...
باشووری کوردستان گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند ئەڤین عەتا ئەڤین عەتا | 3 كاتژمێر لەمەوپێش Share share گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند رێژوان نەورۆز، ئەو گەنجەی لە ھەڵەبجە خۆی خنكا درێژه‌ ...
میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پۆلیس تۆمەتباری هێرش و تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شاری ئوترێختی ئەو وڵاتەیان دەستگیرکردووە و، سەرۆک کۆماری تورکیاش لەسەر ڕووداوەکە قسەی کردووە، د درێژه‌ ...
ئەندازیار لوقمان ئاباڵخی – ١٧ ی مارتی ٢٠١٩ ئەم سترەکچەرە کە ١٦ قاتە و لە شێوەی کەشتیەکدا لە سەر بناغەیەکی )٥٠ پێ( ١٥ مەتری دروستکراوە کە لە لوتکەکەیدا کە )٥.١٩٤ پێ( ٢٨.٥٩ مەتر لە درێژه‌ ...
زولکوف گەزەن کە لە لەبەندیخانەی تەکیرداغ لە لەدژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لە ١ی ئادارەوە دەستی دابووە مانگرتن لەخواردن ، شەهید بوو. زولکوف گەزەن، یەکێک لە ب درێژه‌ ...
جوبرائیل فیلمه‌ كوردییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیتاڵیا هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار‌و ده‌رهێنه‌ری كورد جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌بێته‌ نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی درێژه‌ ...
ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لە سوید دەژین بۆ یەکەم جار پشکنینی بزیشکییان بۆ دەکرێت. کرمانج ئەسکەری، دانیشتووی شاریی یۆتێبۆری سویددە و بۆ یەکەم جار لە ڕ درێژه‌ ...
بە وتەی توێژەرەوەی بواری تیرۆر ماگنوس ڕانستۆرپ هێرشکارەکەی نیوزلەند پێش لە ئەنجامدانی کردەوەکەی بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بە هێرشەکەی درۆتنینگگاتان کردووە. ڕانستۆرپ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   60
کۆی سه‌ردان:   17727878