16 كۆچه‌ری عیراقی و سوری له یۆنان بونه قوربانی
نه‌وا – پێشه‌وا محه‌مه‌د
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 8ی مانگ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤان، كه 16 كۆچه‌ری نایاسایی عیراقی و سوری له خۆیگرتبو له ناوچه‌ی كارڤاڵی یۆنان وه‌رگه‌ڕاوه و 6 سه‌رنشینی گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌رنشینه‌كانی دیكه‌ش برینداربون.
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه، ره‌وا بابان نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یۆنان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌و كۆچه‌رانه به نایاسایی له توركیاوه چونه‌ته یۆنان و له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌گه‌زنامه و ناسنامه و پاسپۆرتیان پێ نه‌بووه نازانرێت خه‌ڵكی كوێن و پۆلیسیش زانیاری نه‌دركاندوه، به‌ڵام به گشتی ئه‌و كۆچه‌رانه عیراقی و سورین.
وتیشی "پۆلیسی یۆنان جارێ به‌دوای ئه‌وانه‌وه‌یه، كه ئه‌و كاره‌یان كردوه و له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵیشی تێدا مردوه، جارێ زانیاری نادات و لایه‌نی فه‌رمیش تائێستا هیچیان له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ئاشكرا نه‌كردوه".
بهروار: 09/06/2018
1585 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|