له‌ باكوور و باشووری كوردستان ١١ سه‌ربازی تورك كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له‌ باشوور و باكووری كوردستان، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ گه‌ریلاكان زنجیره‌یه‌ك گورزی كاریگه‌ریان له‌ سوپای توركیا داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١١ سه‌رباز كوژراون.

چالاكییه‌كان له‌ هه‌رێمی بارزان

ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له‌ هه‌رێمی بارزان، هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانمان «یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار» ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٠٧:٤٠ له‌ دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه‌ له‌ ناوچه‌ی ته‌پێ خوه‌دێی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌ چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا. هه‌مان ڕۆژ، هێزه‌كانی یه‌ژا ستار كاتژمێر ١٩:٣٠ له‌ ته‌پێ خوه‌دێ جارێكی دیكه‌ له‌ داگیركه‌رانیان دا. له‌م چالاكییه‌شدا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.

له‌ گه‌ڤه‌ر چالاكی

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌ له‌ دژی سوپای توركیا له‌ گه‌ڤه‌ر چالاكی ئه‌نجامدراوه‌ و زۆر سه‌ربازی توركیا كوژراون، به‌ڵام ژماره‌كه‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

«٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٤:١٥، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده‌ سه‌ر داگیركه‌رانی گردی شه‌هید غه‌فوور له‌ ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ. له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له‌ سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن درا. ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه‌.»

له‌ چه‌لێ ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌نگه‌رێك تێكدرا

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٩ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه‌ له‌ ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ.

«كاتژمێر ٩، هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له‌ دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌ گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا، سه‌نگه‌رێكیش كه‌ چه‌كی قورسی A4ی له‌سه‌ر بوو، ڕووخێندرا و ٢ سه‌رباز كوژران.»

له‌ وان گورزی توند له‌ كۆپته‌رێكی سكۆرسكی درا

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: «له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ١ی حوزه‌یران\١٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١١:٣٠ كۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكیی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كاتێك له‌ سه‌ربازگه‌ی تنگێ له‌ هه‌رێمی كاتۆ خه‌لیلا-ی ناوچه‌ی شاخێی وان ده‌فڕی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج. گورزی توند له‌ كۆپته‌ره‌ سكۆرسكییه‌كه‌ درا و ناچاركرا له‌ هه‌رێمه‌كه‌ دووركه‌وێته‌وه‌. له‌ دوای چالاكییه‌كه‌، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌ هه‌رێمه‌كه‌ ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن كرد.»

٤ سه‌رباز له‌ دۆڵی شاخێ كوژران

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌: «ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥، له‌ دژی یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌ له‌ ناوچه‌ی دۆڵی شاخێ ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن كرد، چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. له‌ شوێنێكی نزیكه‌وه‌ گورزی توند له‌ یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه‌ ٤ سه‌رباز كوژراون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌ دوای چالاكییه‌كه‌ به‌ پشتگیریی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان، به‌ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و سه‌ربازه‌ برینداره‌كانی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ گواسته‌وه‌. داگیركه‌ران هه‌مان ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنیان به‌رفره‌وان كرد و ٤ی حوزه‌یران به‌بێ ئه‌نجام كشانه‌وه‌.» 

له‌ تاتوان ٣ سه‌رباز كوژران

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی تاتوانی به‌دلیس یه‌كینه‌یه‌كی داگیركه‌ران بووه‌ته‌ ئامانجی چالاكییه‌كی گه‌ریلا.

«٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان له‌ كوێستانی هۆپێی ناوچه‌ی تاتوانی به‌دلیس چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ریان كرد. دوای ماوه‌یه‌ك، هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٣ له‌ دژی یه‌كینه‌كه‌ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران.»

فورات نیوز
به‌روار:  05/06/2018
273   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
K24 – له‌نده‌ن: بۆ یه‌كه‌م جار، كوردێكی نیشته‌جێی به‌ریتانیا، ده‌بێته‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیي "لامبێس"ی باشووری له‌نده‌ن. له‌ رێوڕه‌سیمی ده‌ستبه‌كاربوونیدا ده‌یان كه‌سایه‌تیی به‌ریت درێژه‌ ...
ئەوانەی بە مناڵی تووشی شێرپەنجە دەبن، دوای چاکبوونەوە بەدەست کاریگەرییەکانی چارەسەرکردنەکەوە دەناڵێن، خزمەتگوزاری تەندروستی پێویستیش لەم بوارەدا نییە. ئەوەش بەپێی راپۆرتی خەزێن درێژه‌ ...
رۆژی (22)ی نیسان، حکومەت، حیزب، دامودەزگاکان، کەناڵەکانی راگەیاندن... ئاهەنگی یادی دەرچونی یەکەمین رۆژنامەی کوردییان گێڕا. لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان، بەرپرسەکان پێشبڕکێیان بو بۆ "ب درێژه‌ ...
خەندان- زانایان ئامێرێکیان بەرهەمهێناوە کە دەخرێتە مێشکی مرۆڤەوە و خەیاڵەکانی دەگۆڕێت بۆ قسەکردن بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی نیوز، زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا لەئەمریکا ئامێرێکیان بە درێژه‌ ...
لە چەندان دارستان لە ناوچە جیاجیاکانی سوید ئاگرکەوتووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا نەیانتوانیوە هەموو ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن. بەهۆی گەرما و وشکبوونی پووش و دارستانەکان و نەبا درێژه‌ ...
خەندان-کۆچەر عەزیز کتێب لە تەمەنی پێنج هەزار ساڵەی خۆیدا رێگەیەکی دور و درێژی لە تابلۆی قوڕینەوە دەستیپێکرد تا گەیشتە چاپی ئەلکترۆنی، كتێب فرۆشێك دەڵێت، زۆری كتێب سەری لە خوێنەر درێژه‌ ...
شەوقی ئیسماعیل ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە، دەستیکردووە بە کڕینی کتێب و بێبەرامبەر دەیبەخشێت بەو کەسانەی ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە پێنج هەزار کتێبی بەخشیوە، کە زۆ درێژه‌ ...
دێرشپیگل کە یەکێک لەسەرەکیترین گۆڤارەکانی ئەڵمانیایە، لەسەر عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، شیکارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: لە عەفرین پاکتاوی ڕەگ درێژه‌ ...
ساڵی پێشوو ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئیقامەی کار هاتوونەتە سوید زیاتربووە لەچاو هەموو ئەو ساڵانەی تر کە یاسای هێنانی دەستی کار ئاسانکاری بەسەرداهێنراوە. هەروەها ڕای خەڵکیش لەمبارەوە زۆ درێژه‌ ...
له‌ ساڵیادی نووسه‌رو رۆشنبیری تیكوشه‌ر دانا جه‌لال ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب دانا جه‌لال ئه‌حمه‌د موفتی له‌ ساڵی 1957 و له‌ ناو خێزانێكی شیوعی ناسراو له‌ خانه‌قین چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناو پ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   170
کۆی سه‌ردان:   17819712