ته‌بایی كاك نه‌وشیروان و كاك مه‌لا به‌ختیار مه‌حاڵ نیه
عیماد عەلی
پێشتر له‌سه‌روبه‌ندی ناكۆكیه گه‌وره‌كان و سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان، به خه‌تێكی زۆر پان و له دو توێی وتارێكدا وتمان( هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان قازانجی ده‌بێت بۆ هه‌مووان ) له‌هه‌مان كاتدا و له وتارێكی تردا وتمان ( هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی و پارتی قازانجی نابێت بۆ هه‌مووان ) . له‌و كاته‌دا كه هه‌ردوو لایه‌ن چه‌قۆیان له‌یه‌ك ده‌سوو، به قه‌ناعه‌ته‌وه و به پێی هه‌ڵسه‌نگاندێكی بابه‌تیانه، له‌وباوه‌ره‌دابوین كه بیر‌و باوه‌ر و فیكر و فه‌لسفه خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نزیكی و دووری دوو كه‌س یان لایه‌ن ده‌بێت، ناك ناكۆكی شه‌خسی ئه‌گه‌ر پره‌نسیپ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئامانجی سه‌ره‌كی خه‌باتیان بێت .
له‌و رۆژه‌وه‌ی دژایه‌تی كردنی شه‌خسی له نێوان خه‌باتگێراندا زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی له په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ندێك شه‌خس و لایه‌ن داوه، ئه‌وه‌ش رۆڵَی گه‌وره‌ی بینیوه و هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له دروستبونی ناكۆكیه بێ بنه‌ما فیكری و عه‌قیدیه‌كان، كه به ناراسته‌وخۆش بێت گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆ پرسه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دروست كردووه . هه‌میشه له سه‌رجه‌م ململانێكاندا، ته‌كه‌تول و نه‌یاری و ناكۆكی و دروستبونی كێشه‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌دره‌ئه‌نجامی ململانێ و ناكۆكیه شه‌خسیه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه .
پاش دامه‌زراندی گۆڕان، دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كادرانی له هه‌ناوی یه‌كێتی هاتنه ده‌ره‌وه و پاش هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و چه‌ندین كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوی تر، دروستبونی گۆڕان ئه‌گه‌ر به پێی بیروبۆچونی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی و ناكۆكیه‌كانی بوبێت و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ش دروست بوبێت، كه سه‌رجه‌م ره‌وتی حوكمرانی سیاسی كوردستان پێویستی به گۆرانه و ئه‌وان بۆ ئه‌و ئامانجه خه‌بات ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌نتی یه‌كێتی بن، به‌ڵام واكه‌وته‌وه كه ته‌نها له دژایه‌تی یه‌كێتی دروستبووه و له‌وێشدا هه‌ندێك ره‌فتار و دروشم و قسه و لێدوان و ته‌نانه‌ت دژایه‌تی زه‌قی زۆرێك له هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان پشتراستده‌كرده‌وه كه گۆران ته‌نها بۆ گۆڕینی یه‌كێتی دروستبووه .
ئه‌وه‌ی زیاتر به روونی ده‌خوێنرایه‌وه كه ئه‌م ناكۆكی دروستبون و جیابونه‌وانه له دره‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی ناكۆكیه چه‌ند ساڵیه‌كه‌ی نێوان كاك نه‌وشیروان و كاك مه‌لابه‌ختیار هاتووه‌ته ئاراوه، كه له كۆنفرانسی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه دروست بوو و ئینجا به دامه‌زراندنی ئاڵای شۆرش و لێكه‌وته‌كانی قوڵتر بونه‌وه و تاوه‌كو پاش راپه‌رینیش ره‌نگیدایه‌وه و به‌م جۆره یه‌كلایی بووه‌وه .
لێره‌وه پرسیاره‌كه له‌وێدایه، ئایا كێ قازانجی له‌م ناكۆكیانه كردوه ؟ زه‌ره‌ری له كوێَدا بووه ؟ به ته‌بایی و یه‌كگرتوویی هه‌ر دوو هاورێی خه‌باتگێری یه‌ك سه‌نگه‌ر و كاریگه‌ریان له سه‌ر ساحه‌ی كوردستان چه‌ند له وه‌زعه‌كه‌ی ده‌گۆری؟ ئایا ناكۆكی و دژایه‌تی كردنی هه‌ردو كه‌س له‌سه‌ر بنه‌مای فیكر و عه‌قیده و فه‌لسفه وئایدیۆلۆجیا بووه،یان له كات و ئان و ساتی خۆیدا بووه یان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و له كاتێكی هه‌ستیاری نابه‌جێی دوور له شوێنی خۆی روویداوه؟
ئه‌مرۆ پاش ئه‌م هه‌موو بێنه و به‌رده‌و گۆڕانی هاوكێشه‌كان و به قوڵبونه‌وه له پێگه‌ی ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی كرودستان، به‌نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌رێزیان و وه‌لانانی هه‌موو ناكۆكی و زیز بونێكی شه‌خسی و ته‌نانه‌ت فكری و فه‌لسه‌فی ئه‌گه‌ر هه‌بوبێت ، چه‌ند قازانج به ره‌وتی دیموكراسی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی حوكمرانی ده‌كه‌ن ، تا چه‌ند ململانێی راست و دروستی نێوان ره‌وتی پێشكه‌وتنخوازی و موحافزكاریی جیگه‌ی ململانێ لاوه‌كیه‌كان ده‌گرێته‌وه له‌كوردستاندا؟ ئایا له‌سیستمی حوكمرانیدا، به ته‌بایی و یه‌كده‌نگیه‌وه ره‌وتی پێشكه‌وتنخوازی راسته‌رێ ده‌بێت و دیموكراسیه‌ت به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت وبه هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ك نزیكبونه‌وه و یه‌كگرتویی گه‌نده‌ڵی بنبرده‌كرێت، یان به په‌رشوبڵاوی كه‌سایه‌تیه‌كانی و درێژه‌كێشانی ناكۆكیه‌كانی ره‌وتی پێشكه‌تنخوازان ؟
كه‌س لاری له خه‌بات و پاك و خاوێنی و قوربانیدان و عه‌قڵ فراوانی و مێژووی بێگه‌ردی هه‌ردو سه‌ركرده كاك نه‌وشیروان و كاك مه‌لا به‌ختیار نیه، ئه‌وه‌ی له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا و له‌م قۆناغه ناسكه‌دا كه خه‌ڵك چاوه‌روانی دیاریكردنی جۆری حوكمرانین له كوردستاندا و، له كاتێكدا كه كاروانی فه‌رماره‌وایه‌تی كوردستان به دوریانی حوكمی ره‌شید یان چه‌قبه‌ستن له نێو حوكمی خێڵه‌كی دواكه‌وتوویی و نادیموكراسی تێده‌په‌رێت، زۆر پێویسته هه‌موو تواناكان یه‌كبخرێن و به دیقه‌ته‌وه هه‌نگاو بنرێت، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌ویی سه‌رجه‌م سه‌ركرده و تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه به دڵسۆزیه‌وه بیربكاته‌وه و ره‌فتار بكات . له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌ركی هه‌ره گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تی و بیروبۆچون و ره‌فتاره‌كانیان، بۆیه، لێره‌دا وه‌ك دوو خه‌باتگێر و هاورێی چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌كتر زۆر پیویسته پێش هه‌موو كه‌س و لایه‌ك و، وه‌ك لایه‌نه پێشكه‌وتنخوازه‌كان یه‌كێتی و گۆران رۆڵی خۆیان له دیاریكردنی شێوه و جۆری حوكمرانی ببین و هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ر به نزیكبونه‌وه و ته‌بایی و هاوكاری یه‌كتر ده‌توان ره‌وتی حوكمرانی كوردستان دیاریبكه‌ن، به پشتبه‌ستن به لایه‌نه‌كانیان رۆڵی گه‌وره بگێرن . له‌وێشدا هاورێیه‌تی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان كاك نه‌وشیروان و كاك مه‌لا به‌ختیار رۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره ده‌بینێت و، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ئه‌م ته‌بایی و یه‌كبون و هاورێیه‌تی و هه‌ماهه‌نگیه مه‌حاڵ نیه .
به‌روار: 16/04/2015
607 جار خوێندراوه‌ته‌وه