تکايه فريای باشووری کوردستان بکه‌ون!؟
بەختیار شەمەیی
- ئيسلامييه سياسييه‌کان، مه‌لا و بانگخوازه مووچهخۆرهکانيان، چييان بوێت، به ئاشکرا و به ئازادانه، به به‌رچاوی ده‌سته‌ڵاتی سياسيی کوردييه‌وه، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
- ئيسلامييه سياسييه‌کان، بێباکن له‌وه‌ی ده‌يڵێن و ده‌ينووسن و ده‌يکه‌ن، چونکه دڵنيان هه‌موو دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستان، به هه‌موو شێوه و شيوازێك له پشتيانهوهن و هاوکار و پشتیوان و پاڵپشتيانن. ته‌واو له‌وه‌ش دڵنيان که ده‌سه‌ڵاتی سياسيی کوردی، به‌هۆی پابهندبوونيانهوه به وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه، نه ده‌توانن و نه ده‌وێرن، هيچ لێپرسينهوهيهکيان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن!؟
- 24 ساڵه کۆمه‌ڵێك مه‌لا و بانگخوازی ئيسلاميی سياسيی، له‌سه‌ر سه‌کۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه، به ئاشکرا و به ئازادانه، بيروباوه‌ڕی توندوتيژانه له‌ناو ميللهتدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، سووکايهتی و بێ رێزی به کچان و ژنانی کورد و کوردستان ده‌که‌ن، دژی سروودی نيشتمانيی کوردستان: (ئه‌ی ره‌قيب)ن، به کوفر و حه‌رامی ناوزه‌د ده‌که‌ن، دژی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌يی نه‌ورۆزی کوردهوارين، دژی هه‌موو پيرۆزييه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييهکانی کورد و کوردستانن، به ئاشکرا و سه‌ربه‌ستانه، له رێگه‌ی ئيسلامچێتييهوه، تهعريبچێتی ده‌که‌ن و کورد به عه‌ره‌ب ده‌که‌ن و هه‌وڵی سڕينه‌وه‌ی هه‌ست و هۆش و گيانی کوردايهتی و کوردستانێتی ده‌ده‌ن. که‌چی هه‌تا ئێستا، يه‌ك مه‌لا و يه‌ك بانگخوازی تهعريبچى، نه‌دراوه به دادگه و لێپرسينهوهیهکی ياساييان له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه!؟ ئه‌ی که‌ی به‌ته‌مان رايانوهستێێن و لێپرسينهوهيهکيان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن!؟
- ده‌سته‌ڵای سياسيی کوردی، 24 ساڵه به هه‌موو هێزێکيانهوه، به هه‌موو شێوه و شێوازێك، دژايه‌تی و دوژمنايهتيی نهتهوهيييهکان و چه‌په‌کان ده‌که‌ن، 24 ساڵه له‌به‌ر ململانێی يه‌کتر، کوردستانيان راده‌ستی ره‌وتی ئيسلاميی سياسی کردووه، تازه به تازه خه‌ريکه له‌و هه‌موو هه‌ڵه و کورتيبينييانهی خۆيان تێده‌گه‌ن، که ئه‌مڕۆ خۆيان و ميللهت، ده‌بێت باجه‌که‌ی بده‌ن!؟
باشووری کوردستان يه‌ك له‌شکر جاعش و داعشی کورديی ئاماده و خۆمهڵاسداوی تێدايه:
پاسۆک له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيی ئيسلاميی سياسيی وه‌کو پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانى، خسته به‌رده‌ست پارتی و يه‌کێتی و چه‌ند لايه‌نێکی ديکه، پاسۆک داوای له پارتی و يه‌کێتی کرد، که بۆ دژايه‌تی کردنی يه‌کتر، کۆمه‌ک و پشتيوانيی ئه‌م ئيسلامييه سياسييانه مه‌که‌ن، ئه‌مانه هه‌ڕه‌ش و مه‌ترسيی زۆر گه‌وره و ترسناکن له‌سه‌ر ئاساييشی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد و کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێک گوێيان له داخوازييه‌کانی هاوبيرانی پاسۆک نه‌گرت، ئه‌مه ئهنجامهکهيهتی و ئێستا له باشووری کوردستان يه‌ک له‌شکری گه‌وره و ئاماده و خۆماڵسداو له جاعش و داعشی کوردی به هه‌موو شوێنێکدا بڵاوبوونه‌ته‌وه و خه‌ريکی جيهادی عه‌ڕه‌بی و ئيسلامچێتی و ئيخوانچێتی و تهعريبچێتى و به‌عه‌ره‌بکردنی کورد و کوردستانن.
24ساڵه دڵسۆزانی کورد و کوردايهتی، هاوار ده‌که‌ن و تکا له ده‌سته‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن و پێشنيازهکانی خۆيان ئاڕاسته ده‌که‌ن، که پێويسته و ده‌بێت سنوورێك بۆ زيادهڕهوييهکانی ره‌وتی ئيسلامچێی و تهعريبچێی و ئيخوانچێی و سهلهفيی جيهادی دابنێن و رێگا نه‌ده‌ن به ئاره‌زووی خۆيان پلان و به‌رنامه دۆزهخييهکانی دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستان له باشووری کوردستاندا جێبه‌جی بکه‌ن. رێگا مه‌ده‌ن ئه‌و هه‌موو مزگه‌وته بێ ئه‌ندازه ناپێويسته دروست بکه‌ن، ئه‌و هه‌موو حوجره و ته‌کێ و خانه‌قا و خوێندنگه ئايينييانه دابمه‌زرێنن، رێگا مه‌ده‌ن به ئاره‌زووی خۆيان خۆيان تێکه‌ڵی هه‌موو شتێکی ژيانی ميللهت و ده‌سته‌ڵات بکه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێك گوێبيستی تکا و هاوار و خه‌مخۆری و دڵسۆزی و پێشنياز و داخوازييه‌کانی دڵسۆزانی کوردايهتی نه‌بوون.
ئێستا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه، تازه به تازه، ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاتی کوردی، خه‌ريکه ورده ورده له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌کانی ره‌وتی ئيسلاميی سياسی تێده‌گه‌ن، تازه خه‌ريکه تێده‌گه‌ن که که ئيسلامييه سياسييه‌کان، به پاره و کۆمه‌کی دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستان، به کۆمه‌کی به‌رده‌وامی سعوودييه و قه‌ته‌ر و چه‌ندين لايه‌نی ديکه، هه‌موو جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و ساده‌وساکار و گوندنشينهکانی باشووريان کردووه به جه‌ماوه‌ری خۆیان و توانيويانه سێ نه‌وه‌ی نوێی کوردستان، به‌لای خۆيان‌دا رابکێشن و بيانکهن به ئه‌ندام و لايه‌نگر و دۆستی خۆيان، تازه خه‌ريکه تێده‌گه‌ن که ئيسلاميی سياسيی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌کی ترسناکه بۆسه‌ر ئاساييشی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد.
به‌ڵام ئيتر پاش چی!؟ تازه زۆر دره‌نگ بووه و خه‌ريکه ته‌واو کار له‌کار ده‌ترازێت، تازه ئيتر به کۆنفرانس به‌ستن و خوێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ڕه‌شه ئامێز باره لاسه‌نگه‌که، هاوسه‌نگ ناکرێته‌وه، تازه به نووسين و کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌ر تۆڕه‌کانی ئينته‌رنێت، ناتوانن ململانێ و دژايه‌تی و دوژمنايه تيی ئيسلاميی سياسی بکه‌ن، ئه‌وانيش به سه‌دان ماڵپه‌ڕ و که‌ناڵی تيڤی و راديۆ و به هه‌زاران مزگه‌وت و حوجره و ته‌کيه و خانه‌قا و خوێندنگه‌ی ئايينييان له‌ژێر ده‌ستدايه و دژی ئێوه به‌کاريان ده‌هێنن و له خزمه‌تی ئه‌واندان و ئێوه ئێستا ده‌ست تبهتاڵ و مايه‌پووچ ماونه‌ته‌وه!؟
ئێمه‌ی هاوبيرانی کوردايهتی و هه‌ڵگرانی بيری نه‌ته‌وه‌يی کوردی، ده‌سته‌ڵاداران و ده‌سه‌ڵاتی سياسی و هه‌موو ميلله‌تی کورد ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ته‌نها کۆڕ و کۆمه‌ڵ و هێز و وزه‌یه‌كی کاريگه‌ر که بتوانێت ره‌وتی ئيسلامی سياسی بوه‌ستێنێت و ببێته بهربهستێژکی به‌هێزی له‌شکان نه‌هاتوو، ته‌نها هه‌ر پارتێێکی نه‌ته‌وه‌يی شۆڕشگێڕی سهرهمييانهيه له هاوشێوه‌ی (کاژيك) و (پاسۆك)، بيری ئيسلامچێتی و تهعريبچێتی و ئيخوانچێتی و سهلهفيزم و وه‌هابيزم و بێگانه‌په‌رستی، ته‌نها هه‌ر به بيروباوه‌ڕی کوردايهتی و بيری نه‌ته‌وه‌ی کوردی (ناسيۆناليزمی کوردی) به په‌روه‌رده‌ی کوردايهتی و نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانپهروهرانه، ده‌توانرێت و ده‌کرێت به‌ری پێبگيرێت و تێکبشکێنرێت، ته‌نها هه‌ر به هۆش و هه‌ست و گيانی کوردبوون و بيروباوه‌ڕی کوردايهتی و کوردستانێتی، ده‌توانين به‌ره‌و يه‌کگرتن و ئازادی و سه‌ربه‌خۆيی هه‌نگاو بنێين.
به‌دڵنياييه‌وه، ئيسلامييه سياسييه‌کان به کۆنفڕاس به‌ستن و وتارخوێندنه‌وه و نووسين و کهمپين، ىێهێز نابن و له‌ناو ناچن، ده‌بێت به بڕياری ئازايانه و به بوێری و نه‌ترسان، رووبه‌ڕوويان ببنه‌وه، ده‌بێت کۆمه‌ك و بوودجهکانيان ببڕن و هه‌ر به ياسا ههڵيانبوهشێننهوه و هه‌موو کار و چالاکييه‌کانيان ياساخ بکه‌ن، جگه له‌مه، هيچ رێگه‌چاره‌یه‌کی ديکهتان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، يان ده‌بێت به شه‌ڕ و کوشت‌وکوشتاری داهاتوو رووبهروويان ببنه‌وه، يان ده‌بێت هه‌ر ئێستا هه‌موو باند و گروپه ئيسلاميیه سياسييه‌کان به ياسا، ياساخ بکه‌ن و کۆتاييان پێبهێنن.
کات زۆر دره‌نگ بووه، خه‌ريکه کار له‌کار ده‌ترازێت، خه‌ريکه باشووری کوردستان ده‌بێت به ئه‌فگانستانی سه‌رده‌می ره‌ش و تارکستانی تاڵيبان..... تکايه فريای باشووری کوردستان بکه‌ون!؟
01.04.2015
بهروار: 02/04/2015
659 جار خوێندراوه‌ته‌وه