له كه‌ڵه ژنه‌كانی ..هه‌ڵه‌بجه(باجی ره‌عنا
ئازاد حەمدی
له كه‌لێنێكی ناوه‌ڕاستی ئه‌و كۆڵانه‌ی به‌ره‌و مزگه‌وتی ته‌كیه ، ماڵی بێوه‌ژنێكی به‌ئه‌مه‌ك به‌ناوی باجی ره‌عنا ناسراو به {باجی ره‌عنای قه‌زاز ، وه‌یا ره‌عنای حه‌سه‌ن چاوه‌ش } هه‌بوو ، له‌میانه‌ی ساڵه‌كانی 1900 بۆ 1976 ده‌ژیا .. به‌وه ناسرابوو كه ئافره‌تێكی به‌هه‌ڵوێست و مه‌ردانه چاكی لێههڵكردووه به به خێو كردنی پێنج كچ و كوڕێكی تاقانه‌دا ، تووانیبووی سه‌رچاوه‌ی ژیانیان بۆ دابین بكات زۆر به ڕێك‌و پێكی ، له‌و ساتانه‌دا كه هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی باڵی به‌سه‌ر زووربه‌ی دانیشتوواندا كێشابوو ..به‌وه‌ی به‌كاری قه‌زازی و چاككردنه‌وه‌ی شكاوی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ نه‌خۆشی ، ناوبانگی ده‌ركردبوو ..مناڵه‌كانی به‌ناوی ( عه‌تیه خان – كافیهخان – توباخان – ئایشێ خان - شوكریە خان و مامۆستا جه‌میله ) ه بوون له‌گه‌ڵ كووڕێكی تاقانه به‌ناوی هونه‌ر مه‌ندی ته‌شكیلی و مۆزیك زان حه‌مه‌سعید حه‌سه‌ن) بوو كه ئێستا له هه‌نده‌رانه ..
له‌و ساڵانه‌دا بۆڕازانهوهی جلی كوردی كاری قه‌زازی ، كه بریتی بوو له گوڵنگه به‌سیمی زه‌رد له‌سه‌ر داوێكی تایبه‌تی ڕه‌ش پیان ده‌ووت (گه‌رده) دروستده‌كرا ، له‌سه‌ر چهفتهكه تێكه‌ڵ ده‌كرا له گه‌ڵ سه‌روبه‌ستی ژنانه وه‌یا بۆ قه‌راغی دهستماڵدا دا .ئهڕێژرا ، زۆر باوی هه‌بوو ...باجی ڕه‌عنا له‌م بوواره‌دا به‌ناو بانگ بوو ، ئه‌مه‌ی كرده كارێكی سه‌ره‌كی بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی سه‌ختی ئه‌و كاتانه ...
ماڵه‌كه‌یان به‌چوونه ژووره‌وه له‌ده‌رگای حه‌وشه‌وه ، سه‌كۆیه‌كی به‌رینی ده‌هاته به‌رچاو كه زووربه‌ی دانیشتن و كاری ڕۆژانه‌یان تێدابهسهردهبرد ..به‌ده‌سته چه‌پدا بهلوعهیهك ودارمێوێكی شۆڕوهبوو به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه سێبه‌ری په‌خش ده‌كرد ..به لای ڕاستدا كه پێچێكی نه‌دیو بوو ژوور و هه‌یوان هه‌بوو... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوهڵیهكی زۆر تووند‌و تۆڵم هه‌بوو له گه‌ڵ كاك حهمهسعیدا ڕۆژانه ده‌چوومه ماڵیان ، پێش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌مان به‌ده‌م كاره‌كه‌یه‌وه باجی ره‌عنا ئامۆژگاری باشی ده‌كردین مه‌رجیشی ئه‌وه‌بوو كه پێش خۆر ئاوابوون ده‌بێت لهماڵهوهبین ، ده‌یووت له هه‌ر شوێنێك بن سه‌یری خۆر ئاوابوونی سه‌ر كه‌ل بكه‌ن ئاوانهبووبێت یه‌ك ڕمی مابێت بۆ خۆر ئاوا بوون ده‌بێت بگه‌ڕێنه ماڵه‌وه ....هه‌زاران دروود ... له گیانی پاكی باجی ره‌عنا...كه‌ڵه ژنی به ئه‌مه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه .
بهروار: 02/04/2015
667 جار خوێندراوه‌ته‌وه