پێویسته بیر له به كانتۆن بونی خانه‌قین بكرێته‌وه ؟
عیماد عەلی
دیاره خانه‌قین وه‌ك ناوه‌ندی قه‌زاكه بۆ دوازده ساڵه به كرده‌یی و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا كورد فه‌رمانمره‌وایی ده‌كات و، به ره‌سمی سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كوردن و ئامانجیان ئارامی و ئاسوده‌یی و گه‌رانه‌وه‌ی قه‌زاكه‌یه بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و ناحیانه‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینن تا دوا هه‌ناسه ته‌عریب كاری تێكردوون و زۆرینه‌یان تا راده‌یه‌ك له‌ده‌ست كورد ده‌رچون و ته‌نانه‌ت خاك و خۆڵی ئه‌و شارانه گۆرینی به‌سه‌ردا هاتووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌سمی سه‌ربه ناوه‌ندی عیراقه، بۆیه تا ئێستا ئه‌گه‌ر بودجه‌كه‌ی له لایه‌ن دیاله‌وه به كه‌موكورتی دابین كرابێت، ئه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه به هه‌وڵی تاكه كه‌سی وحزبی وبه‌شێكی زۆر كه‌میش له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌ك خێر و سه‌ده‌قه یارمه‌تی نیوه ناچڵی ئه‌م شاره دراوه و، هیچ حسابێكی تایبه‌تیان بۆ شارێكی دێرینی خێر له‌خۆنه‌دیوی ده‌یان ساڵه‌ی كوشته‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیر و ته‌سفیر و ململانێی حزبی و تا راده‌یه‌ك كاریگه‌ری سنوربون و، زه‌ره‌رمه‌ندبونی له شه‌ری نه‌گریسی ئێران عێراق، زیاتر له شاره‌كانی زیانی پێگه‌یشتووه و له مێژوه‌كه‌ی خۆی دابراوه‌و، وه‌ك كه‌لاوه‌یه‌كی جێگای گیاندارێكی بێ ده‌ره‌تان له گیانه‌ڵادا ده‌ژێت و،خه‌مخۆرانی كه‌من و تا راده‌یه‌كیش بۆته قوربانی ململانێی نێوخۆیی خۆی و ناشاره‌زایی هه‌ندێكی و نا دڵسۆزی ئه‌وانه‌ی تر له‌و به‌پرسانه‌ی كه هاورده‌كراون بۆ حوكم كردنی شاره‌كه و ، دوور له خواست و ویستی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به ئاره‌زوی خۆیان ته‌راتێن ده‌كه‌ن . بۆیه تا دێت نارازیبونی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ره‌و لوتكه هه‌ڵده‌كشێت و ده‌ستێوه‌ردانی مه‌به‌ستداری ناوه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌روه‌ی سنوری عیراقیش تێیدا به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت و، ئه‌گه‌ر پێشتر ململانێی مه‌زهه‌بی بونی نه‌بوو ئه‌وا ئێستا له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار تا راده‌یه‌ك له‌دووره وه سیمای ده‌رده‌كه‌وێت و، نه‌داری و نا عه‌داله‌تی و ململانێی شه‌خسی و حزبی و ئه‌گه‌ر زۆر راشكاوانه باسی بكه‌ین تا راده‌یه‌ك مه‌زهه‌بیش، خه‌ریكه وه‌زعی ئه‌م شاره به‌لارێدا ده‌بات و له بواره‌كانی سیاسی و رۆشنبیری و ئاینی و كه‌لتوری و ته‌نانه‌ت ئابوریش به‌ره‌و ئاڵۆزیه‌كی سه‌یر ده‌چێت . له‌م نێوه‌نده‌شدا نه حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ده‌زانێت و نه حكومه‌تی عیراقیش و، تا دێت بارودۆخی شاری خانه‌قین ئاڵۆز و خرابتر ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بۆ زیاتر له دوانزه ساڵی ره‌به‌قه له ده‌ستی دكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدا رزگاری بووه . بۆیه حه‌قی خۆیانه خه‌ڵكی شاری خانه‌قین بپرسن تاكه‌ی ؟ تا كه‌ی خه‌مساردی له ئاست ئه‌م شاره؟ تاكه‌ی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری پێویست و نه‌بونی مرجه‌عیه‌تی ئیداری راسته‌قینه؟ تاكه‌ی نه‌بونی خاوه‌ندارێتی سیاسی و فه‌رمانره‌وایی ؟ تاكه‌ی دواكه‌وتویی هه‌مه‌لایه‌نی شاره‌كه له‌سه‌رجه‌م بوار و ئاسته‌كاندا؟ تاكه‌ی به‌ره‌ڵایی ؟
بێگومان وه‌ك شارێكی دێرینی سنوری نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن مێژویه‌كی پرشنگدار، تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وئابوری خۆی هه‌یه و، بێگومان ئه‌م شاره به نوخبه‌ی پر توانا و زیره‌ك له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ناسراوه و لێره جێگه‌ی باسكردن و ژماردنی نابێته‌وه . بۆیه خه‌ڵك بیر له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ده‌كنه‌وه و له‌و بواره‌دا تا ئێستا بۆ قوتار بون له‌م قه‌یرانه قوڵه‌ی ئه‌مرۆی خانه‌قین چه‌ندین بیرۆكه‌یان باس كردووه و ده‌رخستوه . ئه‌وه‌ی شایانی باسه، كه ده‌كرێت لێره‌دا باس بكرێت، زۆرێك له خه‌ڵكی بێ لایه‌ن و خه‌مخۆری ئه‌م شاره به‌دوای رێگه‌چاره‌دا ده‌گه‌رێن و له‌و نێوه‌نده‌شدا بیر‌ورا ده‌گۆرنه‌وه و، باس له ئامرازه كانی خۆدره‌بازبون له قه‌یرانی هه‌مه‌چه‌شنی باری ناله‌باری شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن . لێره‌دا ئه‌گه‌ر باس له چاره‌سه‌رێكی گونجاو بكه‌م كه خه‌ڵكی له‌م قۆناغه‌دا لێی ده‌دوێن، ئه‌ویش به‌كانتۆن بونی خانه‌قینه، كه وه‌ك هه‌موو تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتوه‌كانی تر له شوێن و جێگه‌ی تردا پێهه‌ڵساون بۆ خۆ رزگاربون له‌و سه‌رسورمانه‌ی كه له‌و نێوه‌نده‌دا باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكی دڵسۆزی ئه‌م شاره‌دا كێشاوه؛ به‌كانتۆن بونی خانه‌قین و دواتر به هه‌ڵبژاردن و راپرسی، رێگه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شی هه‌رێم ئاسانتر ده‌كات و له‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمیش رزگاریان ده‌بێت و هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئاسایی بونه‌وه‌ی وه‌زعی خانه‌قین به قه‌زا و ناحیه‌كانیشیه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی و دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئه‌م شاره نامێنێت و، خه‌ڵكی ئه‌م شاره بریاری راست و دروستی خۆیان ده‌ده‌ن و رێگه‌ی سه‌ر به‌هه‌رێمبونیان كورت ده‌بێته‌وه و پێویست به بریاره ناوه‌ندیه‌كانی به‌غدا ناكات به‌شێوه یاساییه‌كه‌ی وا دارێژراوه كه مینرێژكراوه . بۆیه به‌كانتۆن بونی خانه‌قین وه‌ك شه‌نگال و شوێنه‌كانی تر پێویستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بارودۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌م شاره‌یه، بۆیه پێویسته بژارده‌ی ئه‌م شاره ده‌بێت هیمه‌تێك بكه‌ن و رێكاره ئاساییه‌كانی بگرنه به‌ر و خۆیان له چه‌قبه‌ستنی حاڵی ئه‌م شاره رزگاربكه‌ن و گوێ به به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌ده‌ن .
به‌روار: 02/04/2015
714 جار خوێندراوه‌ته‌وه