وتاره‌كان
نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی، بۆخزمەتکردنی پەنابەرانی کورد،لەپێشوازی انجلیناجولی ئەستێرەی جیهانی
 شەهاب کەریم

لەگەڵ هەرقۆناغێکی مێژوی ژیانی مرۆڤایەتیداستەمی زۆرداری و حوکمی دیکتاتۆری سەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە و بەتایبەت کۆچبەرانی گەلی کورد،بەرەوشوێنی نادیار و دنیای غوربەت،ئەنجامی سیاسەتی حوکمڕانی ڕژێمە دیتکتاتۆرەکانی عێراق و پێشێل کردنی یاسا و مافەکانی مرۆڤە،دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بەگشتی گەلی کورد،بەشێوەی جیاوازدووچاری هەڵهاتن بەرەووڵاتانی دەرەوەبووە،قۆناغی سەرەتایی کوردانی تاراوگە،لە سەرەتادا پێکهاتەی خوێندکاران و بەدەستهێنانی بڕوانامە و بەشێکی تری ئەنجامی شەڕی ناوخۆ و باری ئابوری و کێشەکۆمەڵاتیەکانیش،کۆی ئەنجامی ڕەوەندەکەن.
ئەگەرچی ڕەوەندی کوردی تائێستەش ،جگەلەوەی کلتوری خۆی بەکلتوری جینهان ناساندوە بەڵام وەک کێشەی سیاسی و نەتەوایەتی،بەگشتی نەگەیشتۆتەئەوئەنجامەی پێناسەی بوونیان لەتاراوگەدابکەن و لەنێوان دوو ئەگەردالەململانێی سەخەتی دژواری ژیاندان، واتەشوێنی نیشتەجێبونیان بەهی خۆیان نازانن و ناشتوانن بگەڕێنەوەخاکی زێدی باوباپیرانیان.ئەمەش هەستێکی نەتەوایەتی لەنێوان نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی دروستکردوە،کانی عارف لەتەمەنی هەشت ساڵیەوەلەوڵاتی بەریتانیالەشاری لەندەن دەژی،دایکی کوردەخانم چالاکوانەلەبواری مافی مرۆڤ و بەدایکی پەنابەران ناودەبرێت،کیژێکی دڵسۆز و لەبنەماڵەیەکی شۆڕشگێرە و دەرچووی یاسایە و ماستەری نێودەوڵەتی لەبواری مافی مرۆڤدابەدەستهێناوە،پترلە بیست و چوارساڵ ژیانی دنیای غوربەت،خوێندەوەی بۆمێژووی گەلەکەی و کارەساتەجەرگبڕەکانی ئەنفال و هەڵبجە و دەربەدەربوونی هاوڵاتیانی کوردانی شەنگال و کۆبانێ زیاترهەستی نەتەوایەتی ئەم کیژەهەست ناسکەدەبزوێنێت و دەبنە هۆکارێکی گەڕانەوەی بۆخاکی زێدی باوباپیرانی و بڕیاری خزمەتی هەمیشەیی بەگەلەکەی دەدات و لەڕێکخراویUNHCR خزمەتی پەنابەران دەکات.دەستدرێژی کردنەسەرخاکی کوردستان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە و ئاوارەبوون و شەهیدبوونی هەزاران کوردانی باکوور و باشوور،ڕاگەیاندنەکانی هەمووجیهانی گرتەوە،جگەلەپشتیوانی کردنی چەندین وڵاتانی بیانی، بەدەیان ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ،هاوکاری ئاوارەبوانی سوتەمەنی نێوشەڕی دوژمنانی گەلی کوردیان دا و یەکێک لەئەستێرەی بەناوباگی جیهانی ئەنجلینا جولی،کەبەمەبەستی هاوکاریکردن و خزمەتکردنی پەنەبەرانی کەمپی دۆمیز،لەکوردستاندا،بووەمایەی خۆشحاڵی زۆربەی زۆری پەنابەران و بووەجێی سەرسوڕمانی ئەستێرەی بەناوباگی جیهانی ئەنجلینا جولی،بەوەی کانی عارف نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی،پاش ئەوهەمووژیانی دنیای غوربەتە،ئەمڕۆبتوانێت بەشێوەیەکی ڕاست و دروست و بەبێ هیچ پاداشتێک،لەکوردستانداپێشوازی لێبکات و هاوبەشی غەم و ئازارەکانی پەنابەران و هاوڵاتیانی کوردی سڤیڵ بکات.
[email protected]
به‌روار:  01/04/2015
727   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مناڵ و جرجەکان 😮

هەڵۆیەک کۆترێ دەرخواردی بێچووەکانی دەدات

مناڵێک لە باڵەخانەیەکی بەرزدایە

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   558
کۆی سه‌ردان:   29250834