وتاره‌كان
پڕیشکی پەلامارەکەی پەرلەمانی هەولێر گەیشتە تەنەگی باب المندب
 تەها ئەمین هەڵەدنی


ئەفسووس هەروەکوو دوو هەفتەی پێشوو پێشبینم (تنبوء) کرد، (جەنگی ووشتری،جەمەلی دووەم) کەوتە واری جێبەجێکردنەوە. پێشینان واتەنی ئاخری خێربێت. 


پێش ئەو نووسیەنەشم، لەیادی کارەساتی هەڵەبجەشدا، لە شاری مالمۆی باشووری سوید،لە کۆمەڵەی کوردی، کە کۆمەڵەی کوردی نیەو کۆمەڵەی چەتەو مافیاکانی کوردستانە، ویستم هەمان باس بوروژێنم، بەڵام دیسان بەداخەوە، هێزی دۆلار کۆمەڵە کوردیەکانی ئەوروپاشی کڕیووە، گوێیان لێنەگرتم، هەرچەند من پەیامی خۆمم گەیاند، بەوەی کە باباسی (تاریق ڕەمەزان و نزار خەزرەجی) بکەین بۆ ئازاد کران، پاشان مەترسی هاتنە ئارای، جەنگی دووەمی جەمەلم کرد، هەروەکوو گووتم بەداخەوە کۆیلەکانی دۆلار ڕێگەیان نەداو وتیان بابە شێخ توڕە دەبێت، دەتەوێت مووچەکانمان ببڕن، ماڵوێرانمان بکەن.
سەرەتا، هێرشی چەتەکانی بنەماڵەی بەرزانی، لەناو بارەگای پەرلەماندا، هاوشیوەی نەبووە، چونکە هێرشەکە، بۆ پاڵپشتی خەڵک و داواکاری خەڵک نەبووە، بەڵکوو بۆ پاڵپشتی کردن لە چەتەکانی کە دزی لە قووتی خەڵک دەکەن بوو. بە ئاشکرا دیارە کە پەلامارەکە پیلان بۆ داڕێژراوبوو، کلیپی ڕووداوە ئەو بەڵگە بورهان دەکات. هەروەها پاساوەکان و لێدوانەکانی دوو کۆیلەکە، کە گاگۆڵکێکەریش قایل ناکات. خودی پەلامارەکە بەهانەیەکە بۆ هەڵگیرساندنی گەمەیەکی گەورە، کە پڕیشکی گەیشتۆتە (تەنگەی باب المندب) نێوان جیبۆتی و یەمەن. مەبەست لە پەلامارە ئاسمانیەکەی سعودیەو کەنداو میسرە بۆ سەر یەمەنی حوسیەکان، کە ئیسرائیل سەرپەرشتی ئەو جەنگە دەکات، ئەگەر زۆر زۆرە، کە جەنگێکی زۆر گەورەی لە دواوەوە بێت و بێگوومان کە پریشیکی دەگاتە، نیشتیمانیش، بەداخەو چەتە دەسەڵاتادارەکانی نیشتیمانش لە چەپاو زیاتر، ئاگایان لە هیچ نیەو خوێندنەوەیان، بۆ هیچ کام لا ئایندەی ئەو جەنگە نیە، جگە لە چەپاو دزینی قووتی خەڵک زیاتر. 
لە تێڤیەکانەوە دیتمان، کە هەر جارێک کە ئیران تەنگەتاو کرابێت، ئەوا حزب الله پەلاماری ئیسرائیلی داوەو گۆمی خوێنیان هەڵاوساندووە. ئەگەر سەرنجێکی ڕووداوەکانی نێوان ئیسرائیل و حماس و لەولاتریشەوە ئیسرائیل و حزب الله بدەین ئەو ڕاستیەمان دێتە پێچاو، کە ئەو ڕووداوانە، وەک زنجیر تێهەڵکێشراوون. یان وەک ئەوەی کە ئێران ئازاری بگات،دەستبەجێ سەری حەسەن نەسروڵاش، دەداتەژان. نەک دانیەکە بەڵکوو هەزاران بەڵگەی دەنگ ڕەنگیمان دەست دەکەوێت کە تورکیا هاوکاری داعش دەکات و پڕچەکیشیان دەکات، دەژ بە ئازادیخواهانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای نیشتیمان، تەنها لەماڵپەڕەکەی مندا، کە سەرپای کۆپی نوسین و وێنەی کەسانی دیکەیە، ئیتر لە هەر ڕۆژنامەنووسەکانی وەک بەڕیز (کورت پێلدا) سویسری، یان (ڕەند پۆڵی) ئەندام پەرلەمانی سەربە کۆماریەکانی ئەمەریکا، کەبەفەرمی ئەڵێ: ئێمە داعشمان پڕچەک کردوو ناردمانن بۆ عێراق، تالە عێراق شەڕایان لەگەڵدا بکەین. هەروەها وەکوو بەڕێز کورت پێلدا، ووتی: شٶڕشگێڕەکانم دی بوتڵی شووشوویان لەبەنزین پڕ دەکرد و دەیانگرتە تانکەکانی داعش، دیسان پێلدا ووتی: بەچاوی خۆم شۆڕشگێڕەکانی کوبانێم دیت کە گەلای دارایان دەخوارد لە جیاتی نان. هەروەها ئەردۆغانیش کە ووتی ئەم شەو کوبانێ دەکەوێت، پاشانیش ووتی: تێناگەم کە بۆ هەموو دنیا سەرگەرمی کوبانێیە؟ دەمەوێ بەو چەند نموونە بێژم کە کە ئەم شەڕە سەپێندراوە، یەکەم دەستی دەرەکەیەو هەروەها وەکوو زنجیر پێکەوە گرێدراون، ئێمە ئەو هەموو هاوکاریەی تورکییای فاشیمان دیت، کەچی نێچیر بارزانی سوپاسی تورکیا دەکات، کە کوبانێی ڕزگارکرد، کە نەکەوتنەدەست داعش. هەموومان دەزانین کە لە٧ی٦ی٢٠١٥ هەڵبژاردنی گشتی لە تورکیا دەست پێدەکات، هەڵسەنگاندنەکانیش، پێشبینی ئەوە دەکەن، کە کوردەکانی باکوری نیشتیمان لەسەدا١٥ تێپەڕینن، بەڵام مەدییای تورکییا، کەهەمیشە مەدییاکەی ئازاد نەبووە، بۆ ڕوخاندنی وورەی دەنگدەری کورد، دەنووسن کە ناگاتە٧ یان هەرە بەرزەکەیان ڕێژەی دەنگدەری کورد دەگەیەنێتە٩،٨، واتا بەڕێگای مەدییایەوە، کورد دڵنیادەکاتەوە، کە ڕێژەی دەنگدەری کورد ناگاتە سنووری دیاریکراو، کەلەسەدا ١٠یە، هەروەها کاتێک کە نێچیر بارزانی کە سوپاسی تورکیا دەکات، دیسان بۆ چەواشەکاری وسەرلێشیواندنی کوردەکانی باکوری نیشتیمانە، تا دەنگی خۆیان نەدەن بە هەدەپ بەڵکوو دەنگی خۆیان بدەن بە ئاکەپەی فاشست. هەموومان ئاگادار بوین کە عبادی ووتی دوای٧٢ سەعات، تکریت دەگرینەوە، ئەمە ووتەی کەسێک بوو کەبەرزترین دەسەڵاتی لە عێراقدا هەیە،کەچی نەک ٧٢ سەعات بەڵکوو٢٠٠ سەعاتیش تێپەڕی، هێشتا تکریت ئازاد نەکراوە، دەرکەوت کە ڕغدەی کچی سەدام لەکۆشکەکانی باوکیدایە لە تکریت، بۆیە نەیانتوانی کە هێڕش بکەنە سەر تکریت. چونکە هەوڵدانەکەی عابدی سەربەخۆیانە بوو، بەبێ پرسی ئەمریکا، هەروەها ڕەغدەی کچی سەدامیش،بۆیە بءغەم لە تکریت پاڵی لێداوەتەوە، چونکە شێخەکانی کەنداو بە عەرەبستانی سعودیەشەوە، گەرەنتیان داوە بە ڕەغدە، واتا ناکرێت سەربەخۆ عێراق و بەبێ ئاگاداری ئیمپریالیزم هەڵسوکەوت بکات، ئەووبوو بەپەلە وەزیرەکانی وولاتانی عەرەبی کۆبوونەوە بەپەلە و هێرشیان کردە سەریەمەن بە فڕۆكە بە ئاگاداری ئیمپریالیزم، دیسان مەبەستمە بڵیم کە هێشتا باس لە زنجیرەکە دەکەمو مەبەستمە بێژم ک گەمەی شەترنجەکە بەو شێووە بوو، ئەمەریکا سەربازێکی کردە قوربانی، واتا تکریت، تکریت کرایە قوربانی، بۆ قایلکردنی خواستی عابدی، بەڵام لە بەرانبەریدا، ئیمپریالیزم، ڕێگەیدا بە سەرپەرشتی ئیسرائیل وکەنداو میسر، بەلێدانی یەمەنی حوسیەکانی سەربە ئێران، واتا ئیمپریالیزم سەربازێکی دا بە ئێران و ئەسپەکان و فیلەکانی ئێران و عێراقی، لەمەیدانی شەترەنج دەرختە دەرەوەی گەمەکە.
تورکییای فاشی ئاگادری ئەو بگرەو بەردەیە، دەزانێت بەم نزیکانە گۆمی خوێن هەڵدەستێت، بۆیە لەگەرمەی بگرەو بەردەی ئاشتیدا، پەلاماری شٶڕشگێڕانی باکوری نیشتیمانیدا، هەروەها،هەفتەی ڕابردوو، لە پەرلەمانی تورکیادا، ئەندام پەرلەمانی پارتی هەدەپی باکوری کوردستان، بەڕیز( سەباحەت تونجەل)، دەستەواژەی شارەکانی کوردستانی بەکار هێناو ئەندام پەرلەمانتاری ئاکەپە، بەرگەی ناوهێنانی دەستەواژەی نیشتیمانی کوردەکانی نەگرت و توڕەیکردو پەلاماری ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپیاندا. هەروەها سوپاسالاری تورکییای فاشیش ووتی: چیتر جێگەی ئەرێمان نیە کە یەپەگە ویەپەژە ووردە ووردە خەریکە جێگەی خۆیان دەکەنەوە. هەروەها بەپێی بارۆمەتری هەڵبژاردنەکان، کە هەر لە سەرەتای سەدەی ڕابردوووەوە، شاری ئەزدەمیری خۆرئاوای تورکیا، ناوجەرگەی فاشستەکانی تورکیابووە، هەمیشە کورد لەو شارە لە سوڕی قۆزاخەدابووە، بەڵام ئەم نەورۆزەی ٢٠١٥، شێرەکە لەخەوو ڕابوو، بینی وێنەکان، بەڕاستی بۆتە سەریەشە بۆ سەرۆکە سەر سوورەکەی باشووری نیشتیمانمان، لەهەمانکاتدا دڵخۆشی نیشتمان پەروەرانی گەلی کورد. بۆیە پێویست دەکات، کە کێشەیەکیش بۆ پەرلەمانی باشووری نیشتمان دروست بکەن و لەوێوە بناغەیەکی نوێ بۆ ئەو دەڤەرە بئافەرێنن.
تکایە ئەو لینکەی خوارەوە بکەرەوە،ئەوسا تێدەگەیت کەبۆ پەلاماری عەلی حمە ساڵح درا. واتا پۆکس وەشێنەکانی سەرۆک بەرزانی، پیلانداڕێژراوە، بۆ نانەوەی ئاژاوەیەک، کە باشووری نیشتیمانی کوردەکان، بەبێ خواستی خۆیان بکێشنە نێو بازاڕی ساختەچێتی بازرگانەکانی خوێن، چونکە ئەگەر زۆر زۆرە، کە ئەو جەنگی جەمەلی دووەمە، چین و ڕوسیاش دەستەو وەستان نەوەستن، بینەرە ئازیزەکان نەبن. هەرچەند من لەو باوەڕەدا نیم کە خۆیان بەشداری ڕاستەو خۆی جەنگەکە ببن، بەڵکوو هیوادارم وانەبێت، کە باری قورسی ئەو جەنگە نەکەوێتە ئەسۆی پێشمەرگەی بێنان و ئاو لانەواز.
https://www.google.se/search?q=%D9%86%D9%88%D8%B1%D9%88%D8%B2+%D8%A7%D8%B2%D8%AF%D9%85%DB%8C%D8%B1&rlz=1C1ASUM_enSE622SE622&espv=2&biw=1920&bih=911&source=lnms&tbm=isch&sa=X&ei=p-gTVdTaI4KSPYCOgOAN&ved=0CAYQ_AUoAQ#tbm=isch&q=newroz+izmir&spell=1

به‌روار:  01/04/2015
748   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

لافاو و رەشەبا زیاتر لە 70 باخ لە کەرکووک تێکدەدات

کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە ناوچەی وەرخەلێ

دوایین ووتەی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لەپێش دادگای

یادی شەهیدانی پاریس لە مالمۆ

قەیسەری نەقیب ئەستێرە درەوشاوەکەی سەر شانی سلێمانی

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   115
کۆی سه‌ردان:   29219903