وتاره‌كان
ژنە داعشێک: بێ ئێوە ناخۆش تێر تێریان گام
 دەرسیم دیبەگەیی
 ژنێکی عەرەب لەو دانمارکای خۆمان، دوای ئەوەی لە مێردەکەی جیا دەبێتەوە، هاوڕێیەتی لەگەڵ دوو ژنە کورد پتەو دەبێ.
ژنەی عەرەب، چونکە بێوەژنە و کاتی زۆرە، بە بەردەوامی و ڕۆژانە هاموشۆی ئەو ماڵە کوردانەی دەکرد و بە ماوەیەکی کەم فێری کوردییەکی باش ببوو. 
لە کوردەواریدا، هەرکەسێک باسی خواردن بکات دەستبەجێ دەڵێ: (بێ ئێوە ناخۆش دۆڵمە، کەباب، شێخ مەحشی، بریانی، پاچە، برنج و بامیە یان کفتەمان خوارد). 
ساڵی (٢٠١٤)، ژنە عەرەبەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک بزر دەبێ و پەیوەندی بە داعشەوە دەکات، ڕۆژێک لە کۆتایی ئەم ساڵەدا لە پڕ لە سوریاوە تەلەفۆن بۆ یەکێک لەو دوو ژنە کوردەی دەستەخوشکی دەکات، ئەوانیش لەم کاتەدا بەیەکەوە دەبن. ژنە کوردەکان، دوای هەواڵ پرسین، سەرسوڕمانی خۆیان دەردەبڕن لە بزربوونی و ئاگادارنەکردنەوەی هیچیان لەم سەفەرەی و سەرەتا باوەڕی پێناکەن! 
ژنە عەرەبەکە بۆیان باس دەکات کە بۆ جیهاد و جیهادی نیکاح لەپێناوی سەرکەوتنی ئیسلام و دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامیی سەفەری سوریا و ئێراقی کردووە، کە بەلای ئەوەوە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ سەفەری حەج، بگرە خێری زیاتریشە.
ئەوانیش پێی ڕادەگەیەنن کە باوەڕناکەن توانیبێتی ئەو سەفەرە بکات و پێی دەڵێن: (لەوانەیە شووت کردبێتەوە و لە شەرمان خۆت ونکردبێ).
ژنەکەش دەڵێ: (نە بەخوا شووم نەکردۆتەوە، وا لە سوریام. ئەم ئێوارەیەی لە پارکی گەڕەکەکەمان هەرسێکمان بەیەکەوە دۆڵمەمان خوارد. بۆ بەیانییەکەی سەفەری تورکیام کرد و دوای دوو ڕۆژ لە تورکیاوە گەییشتمە ناو موجاهیدەکان. هەر بە گەییشتنم بۆ ناو موجاهیدەکان بۆ شەو بە ١٠ تا ١٥ موجاهید بێ ئێوە ناخۆش تا بەیانی تێر تێریان گام. ئەوە بۆ چوار مانگ دەچێ شەو و ڕۆژ بێ ئێوە ناخۆش تێر تێرم دەگێن، تازە مێردم بۆ چییە).
یەکێک لە ژنە کوردەکان پێی دەڵێت: (جا قەحپە بۆ دەڵێی بێ ئێوە ناخۆش؟ ئێمەت بۆ لەگەڵ بێ، ئەو گاندانە هەر لە خۆت دەوەشێتەوە نەک ئێمە. دەک عافیەتت بێ، مادام ئەوەندەت حەز لە بەرەلڵاییە. هیوادارین هەر بەتەنیا بیت بۆ ئەو ئیشانەت و ئاواتیش مەخوازە بەوەی کەست لەگەڵ بێ و جارێکی دیکەش نەڵێی بێ ئێوە ناخۆش). 
ژنە داعشەکەش دەڵێ: (جا بۆ توڕە دەبی، ئەی ئێوەی کورد بۆ هەموو شتێک ناڵێن، بێ تۆ یان بێ ئێوەی ناخۆش؟). 
ژنە کوردەکە دەڵێ: (جا ئێمە، بێ تۆ یان بێ ئێوە ناخۆش بۆ خواردن و خواردنەوەی خۆش بەکاردەهێنین، نەک بۆ گاندانەکەی تۆ). 

به‌روار:  28/03/2015
6050   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

بەرخ و ڤیدیۆ 🤣🤣

شێری ژنانی 🤣🤣

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   884
کۆی سه‌ردان:   29255582