ئاپۆ بۆشایی مه‌رجه‌عیه‌تی كورد پر ده‌كاته‌وه ؟
عیماد عەلی
له‌و رۆژه‌ی شۆرشه‌كانی گه‌لی گوردستان سه‌ریان هه‌ڵداوه هه‌میشه كه‌موكورتی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی هه‌بووه، به‌ڵام له سه‌راپای مێژووی ئه‌م گه‌له‌دا، ئه‌وه‌ی زیاتر زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێداوین هه‌میشه نه‌بونی مهرجهعیهتێكی باوه‌رپێكراوی خۆرسكی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان بووه به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه . دابران و بیری ته‌سكی سه‌ركردایه‌تی و خۆبه‌ستنه‌وه به كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو بیر‌و بۆچونی ناوچه‌یی یان فیكری یان عه‌قیدی كورتمه‌ودا، كه رێگربووه له كۆده‌نگی و باوه‌ربونی گشتی به سه‌ری شۆرشه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته‌كان بووه .
خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌تی شۆرشی نوێ له هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، به‌رده‌وام له ئاستی جیاواز بووه، ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌كی له قۆناغێكدا هه‌نگاوێك پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیبێت ئه‌وانی تر له ئاستێكی نزمتربون یان بارودۆخێكی وایان هه‌بووه كه نه‌یهێشتووه له هه‌وڵ و خه‌بات به‌رده‌وام بن، یان سربونێكی كاتی به خۆیه‌وه بینیوه .به‌ڵام بۆ زیاتر له چوار بۆ پێنج ده‌یه ده‌چێت ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ نسكۆیه‌ك یان شستكێكی كاتی رویدا بێت، به‌ڵام ئاگری شۆرش تروسكایی ماوه و هه‌ر ده‌ركه‌وتووه و خامۆش نه‌بۆته‌وه .
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی به‌توانا و دڵسۆز و خۆبهختكردوو ده‌ركه‌وتون، به‌ڵام له هیچ كاتێكدا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستێكی جه‌ماوه‌ری و كاریزمایه‌كی ئه‌وتۆی وایان لێدهرنهكهوتوه كه جێی متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ك بن و هێلی خه‌باتیان هه‌میشه خاڵی رهشو سپی تێدا ده‌ركه‌وتووه. ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵگ به چاوی پر له متمانه‌وه ته‌ماشای بكات و باوره‌ی پێ بێت وه‌ك شه‌خسێكی خاوه‌ن كاریزما دوور له حزبایه‌تی و خۆ به‌ستنه‌وه ته‌نها به په‌كه‌كه وه، سه‌رۆك ئاپۆیه. بۆیه له‌م كاته‌دا چاو و دڵی هه‌مووان لای ئه‌وه كه جێی ده‌ستی دیار بێت و كاروانی گیانفیدایی گه‌لی كرودستان بگه‌یه‌نێته دوامه‌نزڵگه‌ی خۆی و خه‌ڵك سه‌رفراز بن. له‌و رێگه‌یه‌شدا سه‌ره‌رای زیندانیبونی بۆ شازده ساڵ زیاتره تا ئێستا كاریگه‌ری و پێویستی بۆ گه‌لی كورد تا دێت زیاتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت رژێمێكی وه‌ك توركیا به‌و هه‌موو توانا و فرتوفێڵه‌وه نه‌یتوانیوه له‌خه‌ڵك دایبرێت . سه‌ره‌تای رێكخراوێكی سیاسی و عه‌سكه‌ری نوێخوازی وای دروستكردووه كه به زیندانیكردنی ئۆجه‌لان نه‌ك په‌كی نه‌كه‌وت به‌ڵكو قورسایی خۆی زیاتر له ناوچه‌كه سه‌پاند و ئێستا هه‌موو جیهان حیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن .
له‌م كاته‌دا كه گه‌لی كوردستان پێویستیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه به پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی له‌جه‌سته‌ی شۆرش و خه‌باته بهردهوامهكهیدایه، به باڵابونی سه‌ركرده و كاریزمایه‌كی شه‌خسی و بیر‌و باوه‌ری پۆڵایینی سه‌رۆك ئاپۆ و ده‌ركه‌وتنی جێده‌ستی ره‌نگینی له خه‌بات و رێكخستن و مامه‌ڵه‌كردنی راست ودروستی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كاندا، یه‌كێك له نه‌قسه گه‌وره‌كانی كورد پر ده‌بێته‌وه .
به رزگاربونی ئاپۆ شۆرشی گه‌لی كوردستان گواستنه‌وه‌یه‌كی چۆنی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و سه‌ركه‌وتنی كوردستانی باكور ئاسانتر ده‌كات و ره‌هه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری نیشتمانی وه‌زعی باكوور به‌ره‌و سه‌رجه‌م پارچه‌كانی تر شۆر ده‌بێته‌وه . بۆیه، سه‌رۆك ئاپۆ ده‌توانێت به دووربینیهكهی خۆیه‌وه جێگه‌ی نه‌بونی مه‌رجه‌عیه‌ت له نێو گه‌لی كورد پر بكاته‌وه . ئه‌وه‌ش چه‌ندین هه‌نگاو به‌دوای خۆیدا دێنێت و پێویستی پابه‌ندبون به رێنمایی و رێوشوێنه فیكری و سیاسیه‌كانی، گه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌مان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات . بۆیه، پێویسته په‌كه‌كه ش رێنماییه‌كانی ئێستای سه‌رۆك ئاپۆ به وردی بخوێنێته‌وه و سه‌ركردایه‌تی ئێستای ئه‌م حزبه وه‌ك قوتابیه‌كی ئۆجه‌لان له ورده‌كاری پشت گوتاره‌كانیه‌وه هه‌نگاو بنێن و وه‌زعی زیندانی سه‌رۆك ئاپۆ لێكبده‌نه‌وه و واقعی ئێستای هه‌ر چوار پارچه‌كه بخوێننه‌وه و یارمه‌تیده‌ری سه‌ركه‌وتنی بۆچونه‌كانی سه‌رۆك ئاپۆ بن، ئه‌ویش به خوێندنه‌وه‌ی ورد و زانستیانه‌ی رێنماییه‌كانی سه‌رۆك ئاپۆ و هه‌نگاونان به وریاییه‌وه . له‌و نێوه‌نده‌شدا پێویسته ره‌فتاری توركیا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی ئاپۆ به‌راورد بكرێت له هه‌ر هه‌نگاوێكدا، له پرسێكی گه‌وره‌ی چه‌كدانانیش، پێویسته پرسی رزگاركردنی ئاپۆ وه‌ك پێشمه‌رج و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌رگایه‌كی كراوه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌بێت . بۆیه، زۆر پێویسته له سه‌ر هه‌رچوار پارچه له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رۆك ئاپۆ ورد و وریا بن و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و حزبی هه‌مووان وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، كه هێز و تینی زیاتر به هه‌نگاوه‌كانی هه‌رچوار پارچه ده‌به‌خشێت و، له رزگاربونیدا، هیچی له نیلسۆن ماندیلا كه‌متر نابێت بۆ پرسی گه‌لی كوردستان و رزگاریی یه‌كجاره‌كی .
بهروار: 22/03/2015
795 جار خوێندراوه‌ته‌وه